سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12431) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (959) هاووڵاتی لە (34) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (184) لە #هەولێر#، (63) لە #سلێمانی#، (712) لە #دهۆک#. وە (11472) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (9) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1783) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (747) هەولێر، (570) سلێمانی، (400) دهۆک، (17) #گەرمیان#، (4) #هەڵەبجە#. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (84664) پشکنین بووە)
3- دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، (105) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ:
(5) پیاو و (4) ئافرەت و کچێکی گەنج و (2)منداڵ، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
دانیشتووی گەڕەکەکانی کوێستان، هەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (84) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ:
(40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) کچی گەنج و (3) کوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەک تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەک تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریکە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ :
(3) ئافرەت و (3) پیاو و کچێکی گەنج، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای #کەلار#، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان قەزای کەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی کوڵەجۆ قەزای #کفری#.
پارێزگای دهۆک (6) پۆزەتیڤ:
(2) ئافرەت و (4) منداڵ، یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتەکەی نان خواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نان خواردن بوونە، هەموویان دانیشتووی شاری دهۆکن.
پارێزگای هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ:
پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێک، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە، هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.
4- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (444) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#05-06-2020#