پەیەدە ئاماژەی بەوەدا کە لەو ڕۆژەوەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات، سەرقاڵی ئەم جۆرە کردەوانەیە و ئامانجەکەسی چەوساندنەوەی جموجووڵی ئۆپۆزسیۆنە لە دەرەوە و ناوەوە، نمونەکەشی پلانی لەناوبردنی گەلی کوردە، بۆیە 5 ساڵ لەمەوبەر وردە وردە دەستی بەشەڕ کرد، کردەوەی چەوساندنەوە لەناوبردن بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بکوژێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئاکەپە کرا کە مافی پاریزبەندی لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە کە ببوونە سمبوڵی ئازادی کە بۆچوونەکانیان ڕادەگەیاند و دەستگیریان کردن. دەزانرێت کە لەیلا گیوڤەن 200 ڕۆژ دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی شەرمەزار کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی پێدا: ئەم جۆرە کردەوانە هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی هەناسەی کورد و قڕکردنی کوردە. هەروەها ئەو کردەوانەی کە فاشیزمی تورک ئەنجامیدەدات لە داگیرکردنی #عەفرین# تا #گرێ سپی# و #سەرێکانی# دەکەونە چوارچێوەی کردەوە نائەخلاقیەکان و لەدژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئازادیخوازان و دیموکراتخوازەکان کرد کە لەدژی هەڕەکانی سەر ئارامی هەرێمەکە بووەستنەوە.[1]
#05-06-2020#