سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12760) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (944) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (205) لە #هەولێر#، (63) لە #سلێمانی#، (676) لە #دهۆک#. وە (11816) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (329) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1152) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (268) هەولێر، (482) سلێمانی، (400) دهۆک، (2) #گەرمیان#.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (85816) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو:
(1) گیان لەدەستدان، (4) چاکبووەوە، (74) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
•پارێزگای هەولێر (29) پۆزەتیڤ و (1) گیان لەدەستدان: (5) پیاو و (9) ئافرەت و (3) کچی گەنج، (12) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و ئەوانی تر هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
•پارێزگای سلێمانی (45) پۆزەتیڤ و (4) چاکبووەوە :
شاری سلێمانی (43) پۆزەتیڤ: (28) پیاو و (13) ئافرەت و کچێک و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە هەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی #هەڵەبجە#ی تازە، یەک تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەک تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ و (4) چاکبووەوە: پیاوێکی تەمەن (47) ساڵ و منداڵێکی تەمەن (9) ساڵ، هەردووکیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان لە قەزای #کەلار#.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1089) تووشبوو، لەنێویاندا (19) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (622) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە
(https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#06-06-2020#