هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 4ی حوزەیران کاتژمێر 14:00 لەدژی سەربازان لەسەر گردی کەنداڵ و دەوروبەری لە هەرێمێ خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا بە قوڕسی لە یەکینەکانی دوژمندرا و وەک ئاشکرابوو 3 سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
کەسێک کە لەگەڵ سوپای تورک کاری دەکرد سزادرا
هێزەکانمان کەسێکیان بە ناوی ئۆرهان لە 3ی حوزەیراندا لە نزیک گوندی تالێی جۆلەمێرگ سزاداوە کە لەگەڵ سوپای تورک کاری دەکرد، خیانەتی لە بەهاکانی گەلەکەی کردووە، کاری کۆنترا، ئیستخباراتی ئەنجامداوە و بووەتە هۆی ئەوەی 4 هاوڕێمان بە هێرشی ئاسمانی شەهید ببن. سوپای تورک تەرمی ئەو کەسەی بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
ئاڤاشێن بۆردومانکرا
شەوی 4ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، دەڤەری گەلی ئاڤاشینی هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#06-06-2020#