سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12815) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (776) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (206) لە #هەولێر#، (33) لە #سلێمانی#، (537) لە #دهۆک#. وە (12039) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (55) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (1774) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (692) هەولێر، (658) سلێمانی، (400) دهۆک، (20) #گەرمیان#، (4) ڕاپەڕێن. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (87590) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (5) گیان لەدەستدان، (133) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (39) پۆزەتیڤ: (20) پیاو و (7) ئافرەت و (4) کچی گەنج و (8) منداڵ، بیست و چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە نۆ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و شەش تووشبووی دیکە لە بازگەی #دێگەڵە# دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی خانزاد، ژیان، نەورۆز، گوندی ئینگلیزی، گەڵاوێز، هەولێر سیتی، ئیسکان، ڕاپەڕین، ئاشتی 2، شارەدێی دارەتوو، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی کە#سنە#زان، کەمپی دارە شەکران، گوندی شمام، شارۆچکەی کۆیە، قەزای #چۆمان# سەر بە پارێزگای هەولێر.
• پارێزگای سلێمانی (91) پۆزەتیڤ و (5) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (67) پۆزەتیڤ و (5) گیان لە دەستدان: (39) پیاو و (24) ئافرەت و (2) کوڕی گەنج و (2) منداڵ، سێزدە تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون وە تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای #چەمچەماڵ#، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن، یەک تووشبوو دانیشتووی قەزای #دەربەندیخان#، شەست تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەک تووشبووی نوێ گیانی لە دەستدا و چوار لە تووشبووانی پێشوو کە لەسەر ئامێری هەناسەدان بوون گیانیان لە دەستدا.
ئیدارەی گەرمیان (20) پۆزەتیڤ: (10) پیاو و (2) ئافرەت و (2) کوڕی گەنج و (6) منداڵ، دوو تووشبوو پزیشک و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.
ئیدارەی ڕاپەڕین (4) پۆزەتیڤ: پیاوێک و (2) ئافرەت و کوڕێکی گەنچ، تووشبووێکیان نیشانەی نەخۆشی هەیە، تووشبووانی تر هەمووی بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕانیە، یەک تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سەردەم لە قەزای ڕانیە، یەک تووشبووی دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە چواڕقوڕنە.
• پارێزگای دهۆک (3) پۆزەتیڤ: ئافرەتێک و کچ و کوڕێکی گەنج، هەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1222) تووشبوو، لەنێویاندا (24) مردن هەیە و (448) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (750) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#07-06-2020#