کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# ڕایگەیاند، #قاسم ئەنگین# ئەنجامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی 27ی ئایاری 2020 دا شەهیدبووە.
راشیگەیاندووە لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەی دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگینەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
جەنگاوەری زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری حیزبەکەمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە هاوڕێ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول) لە 27ی ئایاردا لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ناوچەی #برادۆست# لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. بە بۆنەیەوە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی، پێکهاتەکانی حیزبەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ئێمە جارێکیتر پێداگری و بڕیارداربوونی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان سەربخەین.
حیزبەکەمان پەکەکە بە حیزبی شەهیدان پێناسەکراوە، چونکە لە حەقی قەرارەوە و بە دەیان هەزار شەهیدەەوە بەهۆی ڕاستیی شەهیدانەوە زۆر زیاتر گەورە بووە و گەورەتریش دەبێت، بە شەهادەتی هاوڕێ قاسمیش هەر زۆر زیاتر گەورەتر دەبێت، زۆر زیاتر بەهێزتر دەبێت، لە دڵنیاییەوە دۆزی ئازادیی گەلەکەمان سەردەخات. هەروەها ئێمەش دەست دەدەینە ئەو توڕەییەمان بەرامبەر بە دژی دوژمن و شەپۆل بە شەپۆل گەورەتری دەکەین، پێداگریمان بۆ بەرخودان و تێکۆشان بەهێزتر دەکات و کوردستانی ئازاد لەسەر دەستی شوێنکەوتوانی هاوڕێ قاسم دەئافرێنرێت.[1]
#08-06-2020#