هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لەبارەی هەنگاوی خۆیان لەدژی شانە شاراوەکانی #داعش# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لیلوا عەبدوڵلا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرە زۆر ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە هەنگاوەکە لە 4ی حوزەیرانی 2020ەوە لە باشووری #حەسەکە#وە تا هەرێمی دەشیشای سەر سنوری عێراق و هەرێمی باغۆز تا بەرزاییەکانی دێرە زۆر لە هەرێمێکی فراوان بەڕێوەچووە.
هەروەها باسی ئەوەکرا کە 'قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکە 10 حوزەیران کۆتایی هات.
بە کۆردیناسیۆنی سەربازی لە نێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدا و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی هەرێمی سنور و پاراستنی ئارامی ناوخۆیی، پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە هێرشەکانی داعش کە لەم ماوەیەی دواییدا زیادیان کردووە، هێزەکانمان نزیکەی 175 کیلۆمەتر بە درێژی و 60 کیلۆمەتر بە پانی پاککردەوە و زیاتر لە 150 باخچە و گوندیش پاککرانەوە.
هێزەکانی کۆماندۆ و هاوپەیمانی هەڵیانکوتایە سەر 65 بارەگای شانەکانی داعش. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا 110 تیرۆریست و کەسانی گۆمانلێکراو دەستگیرکران.
هەروەها هیزەکانمان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جیاوازی وەک دەمانجە، مادەی تەقەمەنی و ژمارەیەک مادەی تەقەمەنیدا گرت.
لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تیمێکی هێزەکەمان ڕووبەڕووی شانەیەکی داعش هات و توانیان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.[1]
#10-06-2020#