سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (13706) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1552) هاووڵاتی لە (35) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (253) لە #هەولێر#، (26) لە #سلێمانی#، (1273) لە #دهۆک#. وە (12154) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (117) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2466) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1219) هەولێر، (758) سلێمانی، (400) دهۆک، (10) #هەڵەبجە#، (79) ڕاپەڕین. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (94845) پشکنین بووە)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، (171) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (60) پۆزەتیڤ: (46) پیاو و (9) ئافرەت و (5) منداڵ، سی و سێ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و بیست و حەفت تووشبوو نیشانەیان هەیە، بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (5ی حەسارۆک، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، #ماردین#، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، شارەدێی دارەتوو)، بیست و شەش تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیەن لە گەڕەکەکانی(چوارچرا، فیدڕالی، کەکۆن، بایزاغا، ڕاپەڕین، ئازادی، دڵدار)، یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای #چۆمان#، یەک تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.
• پارێزگای سلێمانی (104) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (100) پۆزەتیڤ و (2) گیان لە دەستدان: (47) پیاو و (29) ئافرەت و (21) منداڵ و (2) کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای #چەمچەماڵ#، چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای #پێنجوێن#، هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی ڕاپەڕین (4) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) منداڵ، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای ڕانیە و دوو تووشبوو دانیشتووی #قەڵادزێ#ن.
• پارێزگای دهۆک (2) پۆزەتیڤ: (2) پیاو تەمەنیان 46 و 42 ساڵ، هەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەک تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، یەک تووشبوو دانێشتووی شاری دهۆک.
• پارێزگای هەڵەبجە (5) پۆزەتیڤ: (2) پیاو و (2) ئافرەت و منداڵێک، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران، یەک تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان، یەک تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (1637) تووشبوو، لەنێویاندا (30) مردن هەیە و (546) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1061) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#10-06-2020#