کەجەکە، ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی #قاسم ئەنگین#، گرنگیی گەریلای دەزانی، لە ناو گەریلادا هەم وەکو #شەڕڤان#، هەمیش وەکو فەرماندەیەک جێی گرت و لە ڕووی پێشخستنی تێکۆشانی گەریلادا ڕۆڵێکی گرنگی بینی، لە هەر ئاستێکدا پێویست بوایا، ئەرکی فەرماندەیی خۆی جێبەجێ دەکرد، دەشڵێت: لە کوردستان بنەچەی مێژوویی هاوکاران و خیانەتکارانی خستەڕوو و لە ناو هەوڵی نەهێشتنی بنەمای هاوکاری و خیانەت لە کوردستان جێدەستی دیارە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پەکەکە# کە 27ی مانگی ڕابردوو شەهید بوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردە و تێیدا تیشکی خستووەتە سەر تێکۆشانی 35 ساڵەی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) و باسی لە بەرپرسیاری و ئەرکەکانی کردووە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە: هاوڕێ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) کە 35 ساڵی تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد تەرخان کرد، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، هاوڕێ قاسم ئەنگین لە ماوەی ئەرکەکانیدا لە ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەوە بگرە تا دەگاتە ئەندامێتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە تایبەت لە هەرێمی تۆڵە و بۆتان و چەندین هەرێمی تر، ئەرکی فەرماندەیی گەریلای گرتووەتە ئەستۆ، ئێمەش کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی کە هەموو تێکۆشانەکەی بۆ ئەوە بوو، بێگومان بەدی دێنین.
هاوڕێ قاسم کە وەکو ملیتانێکی فیدایی ئاپۆیی هەر ئەرکێکی دەگرتە ئەستۆ، بە بڕیارداری و زانست و جۆش و خرۆشێکی گەورە و تەمپۆیێکی بەهێزەوە جێبەجێی دەکرد، تێکۆشانەکەی بۆ ئازادی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەو هەستی ئازادیەی لە مستەفا یوندەم، بەسێ موش و ئەنگین سینجانەکانەوە وەریگرت، لە بەرزترین ئاستدا هێشتیەوە.
هاوڕێ قاسم لە ناو سیاسەتێکی توندی تواندنەوەی دەوڵەتێکی داگیرکەر و قڕکەرەوە تێپەڕی و وەکو ڕۆڵەیەک کە زێدی خۆی بەجێهێشت و لە ڕۆژئاوای فورات نیشتەجێ بوو، لە دژی داگیرکاری بەو قینەی لە دڵیدا بوو، تێکۆشانێکی گەورەی کرد، سیاسەتی تواندنەوە لە ڕۆژئاوای فورات، ئەو قڕکەریانەی لەوێ ئەنجامدران، کۆچبەرکردنی گەل لە زێدی خۆیانەوە بەرەو شارە گەورەکانی تورکیا و دواتر کۆچکردن بەرەو ئەوروپا، هەمیشە لە دڵی ئەودا وەکو ئازارێک هەستی پێدەکرد، بۆ ئەو، هەبوونی کورد لە ڕۆژئاوای فورات و ئازادی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز بوو، هەموو ئەرکە پیرۆزەکانی بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە جێبەجێ دەکرد، بەو تایبەتمەندیەی خۆی، ئەو هەستی ئازادیەی کە لە مستەفا یوندەرمان، بەتال ئەڤسانەکان، حەسەن ڤارولان، شخۆ درکان، ئەنگین سنجانەکان، شیار ئامانوسەکان، ئاتاکان، ماهیرەکان، بەسێ ئانوشەکان، نورجانەکان و نەعمانەکان وەرگرتبوو، لە بەرزترین ئاستدا هێشتەوە.
بەو قینەی لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی پیر و منداڵ و ئەو نەوەیەی تورکی نازانن و دورخستنەوەیان لە زمانی دایک هەیبوو، لە هەموو ئاستێکی ژیاندا بە کوردی قسەی دەکرد و لە هەر شوێنێک لێی دەمایەوە، هانی قسەکردن بە زمانی کوردی دەدا و بە بنچینە وەریدەگرت و بەمشێوەیە بوو بە هاوڕێیەکی نمونە و هەمیشەش لە ناو تێکۆشاندا یادی دەکرێتەوە.
کەجەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بە سووربوونی لە دژی سیاسەتی تواندنەوەی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای فورات و دژی لەناوبردنی کورد، خەبات و لێکۆڵینەوەی لەسەر مێژووی کوردیی، کرد بە بنچینەی تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی خۆی، جگە لە هەوڵدان بۆ سەروەری مێژووی کورد، هەروەها گەشەپێدان و تێگەیاندنی مێژووی کورد، هەر ئەرکێک کەوتبیتە سەر شانی جێبەجێی کردووە، هاوکات لایەنێکی تری کە خۆشەویستی بوو بۆ گەلی کورد و گەنج و ژنانیش، هیچ کات لەبیر ناکرێت.
لە دژی سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، یاریەکانی دوژمن لە کوردستان و پارچەکردنی کورد، هەمیشە لە ڕووی بونیادنانی ڕۆحی هاوبەش لە چوار پارچەی کوردستان و هەروەها لە ڕووی گەشەپێدانی زانستی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و مێژووییشدا هەوڵێکی زۆریدا، لە کوردستان بنەچەی مێژوویی هاوکاران و خیانەتکارانی خستەڕوو و لە ناو هەوڵی نەهێشتنی بنەمای هاوکاری و خیانەت لە کوردستان، بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی، جێدەستی دیارە، لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ گەشەپێدانی ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی قووڵ بووەتەوە، نووسیویەتی و بوو بە خاوەن هەڵوێست.
بۆ پێشخستنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، بەهۆی ئەوەی گرنگیی گەریلای دەزانی، لە ناو گەریلادا هەم وەکو شەڕڤان و هەمیش وەکو فەرماندەیەک جێی گرت و لە ڕووی پێشخستنی تێکۆشانی گەریلادا ڕۆڵێکی گرنگی بینی، هەرچەندە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە ناو خەباتی ئایدولوجی و ڕێکخستندا، جێی گرتبوو، بەڵام لە هەر ئاستێکدا پێویست بوایا، ئەرکی فەرماندەیی خۆی جێبەجێ دەکرد.
هاوڕێ قاسم وەکو چۆن لە ناو بزوتنەوەی ئازادیدا بە شێوەیەکی چالاک لە ناو خەباتە پەروەردەییەکاندا جێی گرت، هاوکات هەم لە ناو چاپەمەنی #هەپەگە#، هەمیش لە ڕووی بەرپرسیارێتیەکانی لە ناو ڕاگەیاندنی گشتیشدا، وەکو پەروەردەکردنی ژنان و گەنجان و گەل و ڕاستی ناسینی تێکۆشانی ئازادیشدا، خاوەنی ڕەنجێکی گەورە بوو.
کاتێک ئەرکەکانی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ دەکرد، هەمیشە بە بەرپرسیاریەوە لێی نزیک دەبووەوە، هەر ئەرکێکی پێی سپێردرابێت، لە بەرەزترین ئاستدا، بە جۆش و خرۆش و بە تەمپۆیەکی بەهێزەوە، جێبەجێی کردووە.
لەکۆتایدا کەجەکە ڕایگەیاندووە، شەهیدبوونی هاوڕێ قاسم، سووربوون بۆ تێکۆشانی ئازادی و ئیرادەی سەرکەوتن، بێگومان بەهێزتر دەکات، هاوڕێ قاسم کە چووە ڕیزی سوپای شەهیدانەوە، بووە هۆکاری ئەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەمان هێندەی دیکە قوڵتر و بەهێزتر ببێت، بە تایبەت بووە هۆکاری ئەوەی کە گەنجان و ژنان و گشت گەلەکەمان، بە بڕیارداری و سووربوون، بەردەوام بن لە تێکۆشاندا، کوردستان بکەن بە زێدی ئازادی و ئەو شوێنەی دیموکراسی تێیدا سەروەر بێت و ببێت بە زێدی ڕۆژ کە هەموو مرۆڤایەتی ڕووی تێبکات.[1]
#11-06-2020#