سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (15048) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1952) هاووڵاتی لە (36) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (268) لە #هەولێر#، (19) لە #سلێمانی#، (1665) لە #دهۆک#. وە (13096) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 ڕۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (195) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا: (2350) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (745) هەولێر، (725) سلێمانی، (468) دهۆک، (102) #گەرمیان#، (74) ڕاپەڕین، (236) #سۆران#. کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (101375)
3. دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو: (6) گیان لەدەستدان، (209) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (56) تووشبوو: (20)تووشبووی دوێنێ و (36)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی شارۆچکەی #چۆمان#، قەزای سۆران، شارەدێی خەلیفان، ناحیەی کە#سنە#زان، گوندی داوداوە، ناحیەی کەسنەزان، ناحیەی بەحرکە، ناحیەی عەنکاوە، گەڕەکی (کوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)
• پارێزگای سلێمانی (6) گیان لەدەستدان، (130) تووشبوو بەم شێوەیە:
شاری سلێمانی (6) گیان لەدەستدان و (82) تووشبوو: (78)تووشبووی دوێنێ و (4) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (2) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووکە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای کەڵار، قەزای #کفری#، قەزای #چەمچەماڵ#.
دەڤەری گەرمیان (27) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای کەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای کفری.
دەڤەری ڕاپەڕین (21) تووشبوو: کە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای #قەڵادزێ#، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.
• پارێزگای دهۆک (23) تووشبوو: (14)تووشبووی دوێنێ و (9)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆک و قەزای #ئاکرێ#.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (2101) تووشبوو، لەنێویاندا (42) مردن هەیە و (632) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (1427) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#13-06-2020#