ماوەیەکە بە پیلان هێرش دەکرێتە سەر ناوچەکانی سنووری #خانەقین# و دووز و #داقوق# و مەندەلی و #کەرکووک# و سەرگەڕان و مەخمور و دەوروبەری مووسڵ وشەنگال بەمەبەستی تۆقاندنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و بەمەبەستی چۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان بۆ داگیرکردنیان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە.
زۆر بەداخەوە شەوی ڕابردوو ڕێککەوتی (13 لەسەر 14ی 6ی2020) لە هێرشێکی چەکداری بە مێشکی تیرۆریستانە بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیلی کوردی کاکەیی لە گوندی مێخاس و دارا، لە سنووری شارۆچکەی خانەقین، کە 6 کەس شەهید و 3ی دیکەش بریندار بوون.
لە کاتێکدا کە هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکانمان دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین، بە هەماهەنگی و هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە پەلە بارودۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان (المناطق المتنازع عليها) ئاسایی بکەنەوە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بەبێ پاراستنی پێشمەرگەی کوردستان ماونەتەوە، گرنگە پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق بەهەماهەنگی بیانپارێزن، نەک بەبێ پێشمەرگە و بە چەکداری تێکەڵاوی نەناسراو و، لە ئاکامدا ببێتە هۆی ڕووداوی دڵتەزین. خیانەتی 16ی ئوکتۆبەر بوو کە بووە ڕێخۆشکەر بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی جۆراوجۆر و هەوڵی زیاتری تیرۆریستان، بۆ ئەوەی دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە لەبەر هێرشی بەردەوامی چەکدارە نەناسراوەکان ناوچەکە چۆڵ بکەن و ئەوانیش خاکەکەمان داگیر بکەن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - #گەرمیان#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#14-06-2020#