ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورک، هێرشی قڕکردنی کوردە، لەبەرئەوەش هەر هێزێکی سیاسی، لایەن و کەسایەتی کە ئەم هێرشانەیان قبوڵ کردووە، هاوکار بوون و چاوپۆشییان کردووە، هاوکاری قڕکردنن. لەڕووی ئاسمانییەوە ئەو شوێنانەی کە هێرشیان لەبەرانبەر ئەنجامدراوە، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و دەوڵەتی عێراق لێی بەرپرسن، دەوڵەتی عێراق لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە بە شێوەیەکی فەرمی بەرپرسە، بۆیە بێهەڵوێستی لەبەرانبەر هێرشەکە پیشانی دەدات کە عێراق هێرشەکەی قبوڵ کردووە.
ئاشکرایە، کە لەنێوان عێراق و دەوڵەتی تورک لەسەر کورد ڕێککەوتنێکی بەرژەوەندیی هەیە، لە بەرانبەر هێرشی سەر گەلی مەدەنی شەنگال و مەخمور هەڵوێستێکی بەهێزی دەرنەبڕی و شەرمەزاری نەکرد کە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە، خاوەنداریی لە گەلەکەی ناکات و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ ناکات.
هێزەکانی هاوپەیمانان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بە قبوڵکردنی ئەم هێرشانە بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان، تورکیا ئەندامێتیی خۆی لە ناتۆدا و پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ قڕکردنی کورد بەکاردەهێنێت، ئەو هێزانەش بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان. گەلەکەمان سیاسەتی ئەو هێزانە لەبیرناکات و ئەو هێز و دەوڵەتانە، کە بوونەتە هاوکاری قڕکردنی کوردان لە ویژدانی گەلان، لە بەرانبەر مێژوو دادگایی دەکرێن. دەبێت ئەوان بڵێن کە دادگاییکردنیان بەهۆی بەرژەوەندیان لەبەرانبەر مێژوو واتای نییە، بەڵام هاوکارییکردنی قڕکردنی کورد کە گەلێکی زوڵملێکراوە، سیاسەتەکانی ئەوان لە گەڵ ڕاستی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە گەڵ ڕاستی مرۆڤایەتی یەکناگرێتەوە، واش دەکات نەک لە ڕووی مرۆڤایەتیەوە، هەروەها لە لایەن سیاسییشەوە سزا دەدرێن.
پەدەکە و یەنەکەش بەرپرسیارن
پەدەکە و یەنەکەش لەو هێرشانە بەرپرسیارن، ڕاستە فەرمانی گۆڕەپانی ئاسمانی لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراق و هاوپەیماناندایە. بەڵام ئەم هێرشانە لەسەر گۆڕەپانی ئاسمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە بەکارهێنانی ئاسمانی کوردستان ئەنجام دەدرێن. بۆیە لەڕووی سیاسیی و ئەخلاقییەوە بەرپرسیاری ئەوانە، کە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستنەوە. بێدەنگیان لە بەرانبەر ئەم هێرشانە وادەکات کە ببنە هاوکاری هێرشی قڕکردن. دەستی ئەوانیش چووەتە خوێنی کوردان، هەڵوێستوەرنەگرتنیان لەبەرانبەر هێرشەکان لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە لایەک، بێدەنگییان لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر شەنگال مەخمور دەیانکاتە هاوکاری هێرشەکان.
نەبینینی دووژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی کورد، نەبینینی هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی هەموو کورد، بۆ هەموو هێزێکی سیاسی کورد بەواتای چاوپۆشیی دێت. دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا پشت بە هەڵوێستی ئەو هێزانە دەبەستێت و بەم شێوەیە ڕەوایەتیی بە هێرشەکانی دەدات و بەردەوامییان پێدەدات، لەکاتێکدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگیی نوێ سیاسی دروست دەبن و کاتێک کورد یەکبگرێت دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنێت، ئەگەر پارتە سیاسییەکان کورد ئەم ڕاستیە نەبینن، دەکەونە ناو غەفڵەتێکی گەورەوە. ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە هەلی گەورە لەدەست دەچێت.
لە هەموو شوێنێک پێویستە بەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە
ئاشکرایە کە لە چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان لەبەرانبەر هێرشەکان دەوەستێتەوە و بەهۆی ئەو هێرشانە تووڕەیە. گەلی کورد پێویستە لە هەموو دەڤەرێک لەبەرانبەر هێرش و داگیرکەری تورک بووەستێتەوە و ڕێگریی لە هێرشەکان بکات. هەڵوێستی گەلی باشوری کوردستان، لایەنە دیموکراتەکان، ژن و گەنجان ئەرێنییە، کاتێک ئەو هەڵویستە لەدژی داگیرکەریی و هێرشەکان زیاتر بەهێز بوو، ئەو کاتە دەبێتە بناغەی ڕێگرییکردن لە هێرشەکان، نەک تەنها هێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان و دەوڵەتی عێراق، لە هەمانکاتدا وادەکات کە هێزەکانی هاوپەیمانان کە هاوکاری هێرشەکانن، هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن.
ئەو شتەی، کە دەوڵەتی تورکی بەم ئەندازەیە شێت و هار کردووە، ڕێکخستنی گەلی کورد لە هەموو جێگایەک و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە لەسەر بناغەی تێگەیشتن. بەرخۆدانی گەلی کورد وەک مردنی سیاسەتی قڕکردن دەبینێت، لەبەرئەوەش هێرش دەکاتە سەر کوردە زاناکان کە بە شێوەیەکی ڕێکخستنی بۆ ژیانی ئازاد و دیموکرات تێدەکۆشن، هێرش دەکەنە سەر دەستکەوت و ڕێکخستنی کورد.
ئێمە بانگەوازییمان بۆ کوردان، دۆستەکانیان، هێزە دیموکراتەکان ئەمەیە، کە بەرانبەر هێرشی داگیرکاریی و قڕکردن بووەستنەوە و هێزی دیموکراسی و ئازادیی بپارێزن، بۆ هەڵوەشاندنی سیستمی دەستپۆتیک، قڕکەر و دواکەوتوو، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان گەورە بکەن.[1]
#17-06-2020#