بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەداخەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە بە چڕی تۆپخانە و کۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا و یٔێران کەوتوونەتە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەپاساوی بوونی چەکدارانی #پەکەکە#، کە لە یٔەنجامدا سەرەڕای زیانی مادی زۆر بە گوند و دارستان و پاوانی خەڵک، ژمارەیەک هاونیشتمانیشمان شەهید و برینداربوون. هاوکات سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش پێشێلکراوە و سوپای تورکیا سنورەکانی بڕیوە و بە قوڵایی چەندین کیلۆمەتر هاتوونەتە ناوەوە.
یٔێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، سەرەڕای یٔەوەی یٔەو بۆردومان و لەشکرکێشییە ڕەتدەکەینەوە و بە کارەسات بۆ خەڵکی کوردستان و پێشێلکاریی بۆ سەروەریی دەوڵەتی عێراق کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لێی دەزانین، پێشمانوایە هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان خۆیان لە یٔاست یٔەو دەستدرێژییانەدا بێدەسەڵات پێشان دەدەن کە دواجار خەڵکی کوردستان دەبنە قوربانیی.
بۆیە پێویستە دەوڵەتی عێراق بە یٔەرکی دەستوریی خۆی لە پاراستنی سنورەکانی لە دەستدرێژیی وڵاتانی بێگانە بپارێزیت و ڕێگەنەدات سەروەریی خاک و یٔاو و هاوڵاتی و یٔاسمانەکەی پێشێل بکرێت، هەروەک یٔەرکە لەسەری کە یٔاسایشی سنورەکانی وڵاتانی دیکەش بپارێزێت و ڕێگەنەدات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێندرێت.
لەم نێوەندەشدا بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگەی پرسیار و سەرسوڕمانی تەواوە کە لە یٔاستی یٔەو دەستدرێژی و پێشێلکارییانەدا تەنها ڕۆڵی تەماشاکەر دەبینێت، بەلای یٔێمە و خەڵکی کوردستانیشەوە پێگە و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم هێندە لاواز و شەرمنانەیە کە جوریٔەتی دەرکردنی بەیاننامەیەکیشی نیە وەک بڵێی یٔەو خەڵکەی دەبنە قوربانیی، هاوڵاتیی یٔەو نەبن !.
نەهێشتنی یٔینتیمانی تاکی کورد بۆ خاک و نیشتمانەکەی و بێدەنگبوونی لە یٔاست دەستدرێژیی و بۆردوومانەکانی وڵاتانی دراوسێ، دەرەنجامی یٔەو حوکمڕانییە خراپ و سەقەتەیە کە نزیک بە سێ دەیەیە کاری لەسەر دەکات کە گرنگترینیان نەبوونی سوپایەکی بەهێزی نیشتمانیی و دروستکردنی چەکداری شەخس و حزبە لە شوێنیدا و یٔەمڕۆش یٔەنجامە دڵتەزێن و کارەساتبارەکانی یٔەو ڕەفتارەی بەرپرسانی کورد بەچاوی خۆمان دەبینین.
جارێکی دیکە داوادەکەین کە عێراق و هەرێمی کوردستان سنورێک بۆ یٔەم بۆردومان و دەستدرێژییانە دابنێن، پێویستە چەکدارانی پەکەکەش لە یٔاوەدانی و باخ و بێستان و گوندەکان دوور بکەونەوە و لە هەستیاری و کارەساتباری خەڵکی کوردستان تێبگەن و کارێک نەکەن هێندەی تر زامەکانی یٔەم میللەتە قوڵ ببێتەوە کە خۆی لە خۆیدا 29 ساڵە گیرۆدەی ستەمکاریی و گەندەڵیی دەسەڵاتدارەکانێتی.
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
19 ی حوزەیرانی 2020
#هەولێر#