ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی بەرخۆدانی گەریلا لەدژی هێرشە داگیرکەریەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لەدژی جموجووڵی داگیرکەری کە سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین دەستیپێکردووە، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشغیری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا و گورزی قوڕس بەر دوژمن کەوت. زانیاری لەبارەی بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەم شێوەیەیە:
22 سەربازی کوژران
لە 18ی حوزەیران کاتژمێر 22:00 و لە 19 حوزەیران کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لە گردی شەهید ئادار لەدژی یەکینەکانی دوژمن 2 چالاکیان ئەنجامدا. بە تەکنیکی سابۆتاژ و بە چەکی تاک چالاکیان ئەنجامدا و 11 سەربازی دوژمن کوژران.
لە 19ی حوزەیران کاتژمێر 10:45 دا یەکینەکانی دوژمن هەوڵیاندا لە گردی هەمزەی سەر بە گردی پارتیزانەوە بەرەوە گردی قەسروکەوە بچن، یەکینەکانمان دوژمنیان کۆنتڕۆڵ کرد و چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیەوە لە دوژمنیاندا و لەو چالاکیەشدا 11 سەربازی دوژمن کوژران. لەو چالاکیەدا هەڤاڵمان ئامارا تا دوایین گولەی خۆی شەڕی کرد و شەهید بوو. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکەدا بە ههلیکۆپتەر هەرێمەکەی بۆردومان کرد. هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەریاندا و هەلیکۆپتەر بە ناچاری لە هەرێمەکە پاشەکشێی کرد.
هەمان ڕۆژ سەرلەئێوارە هێزەکانمان، چاوددێری سەربازانی دوژمنیان کرد لەسەر گردی شەهید بێریڤان و دواتر چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. ژمارەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان نەزانرا.
2 هەلیکۆپتەر گورزیان بەرکەوت
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 20:00 و 21:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک و هەلیکۆپتەری دوژمن گۆڕەپانی خانتورێیان بۆردومان کرد. هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەریان دا و پێکران. هەروەها لەنێوان کاتژمێر 20:00 بۆ 00:00 هەلیکۆپتەرەکانی دوژمن هەوڵیاندا هەرێمەکە بۆردومان بکەن، ئەو هەلیکۆپتەرانەش بوونە ئامانجی هێزەکانمان. هەلیکۆپتەرێکی تریش پێکرا. هێزەکانی دوژمن کە گورزی کاریگەریان بەرکەوت، بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.
ئۆتۆمبێلی سەربازی کە سەربازی تێدابوو، تێکشکێنرا
هەپەپە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چەلێش زانیاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، هێزەکانمان 18ی حوزەیران کاتژمێر 14:00 لە ئۆتۆمبێڵێکی تیمە تایبەتەکانیاندا. ئۆتۆمبێڵەکە لە گردی شەهید باگەری چەلێوە بەرەو گردی شەهید ڕێبەرەوە دەچوو. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا و 5 سەرباز کوژران.[1]
#20-06-2020#