لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئەوروپا / باشوور دا هاتووە ئێمە هیوای گەورەمان بە خۆمان و گەلی ئازادی کوردستان و هێزە شۆڕشگێڕەکانی گەریلای ئازادی هەیە لەم شەڕو پێشەنگایەتی کردنەی تێکشکاندنی فاشیزمی تورک سەردەکەوین.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
ڕاگەیاندن بۆ ڕای گشتی گەلی کوردستان.
وەک ئاگادارن دەوڵەتی فاشی تورک بە هەم ئاهەنگ لەگەڵ جمهوری ئیسلامی فاشی ئێران هێرش و داگیرکاری فاشیستیان دەسپێکردوە بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان.بۆ هەمووان ئاشکرایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوەوە دەوڵەتی فاشی تورک بە شێوەیەکی دڕندە ئاسا بە فڕۆکەی جەنگی و هێزە سەربازیەکانی هێرشی داگیرکاری خۆی لەبەرامبەر گەلی کوردستان و گەریلای ئازادی دەسپێکردوە.
دەوڵەتی فاشی تورک لەهێرشەکانی چ لەلایەن گەلی باشوری کوردستان و گەریلای ئازادی #هەپەگە#وە بێ وەڵام نەبوەو نابێت.دەوڵەتی تورکی فاشی بەرئەنجامی ئەو هێرشانەی کردویەتی، گەریلای ئازادی دەستی باشیان لێوەشاندون و ڕووبەڕووی تێکشکان بوونەتەوەو دەیان سەربازی تورک گوژراون و تێک شکێنرراون.
لە شارو شارۆچکەکانی کودستانیش ناڕەزایەتی و خەبات و بەرخۆدان هەبوەو کاریگەری زۆر گرنگی لەسەر دوژمن و فاشیزمی تورک داناوەو توشی بارێکی دەرونی شپرزە بوون ۆ بەڕۆژانەش ترس و دڵەڕاوکێیان زیاتر و زیاتر دەبێ.
لەبەرامبەر هەموو ئەم تێکشکانە قورس و کەمەرشکێنانە دوێنێ بەرواری 19/6 وەک پیشەی دڕندەیی خۆیان هێزە سەربازیەکانی تورکی فاشی بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی بادینان و شیلادزێ بۆردومان دەکات، سەرئەنجامی ئەم دڕندەییە شەش کەس لە خەڵکی سفیل شەهید بوون. ئێمە وێڕای هاوخەمی و سۆزی خۆمان پێیانەوە، لە هەمانکاتدا دەڵێین،
ئەمە ئەوپەڕی مایەیی شەرمەزاری و ڕسوایی سەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستاو دەسەڵاتی پارتیە لە ناوچەی بادینان. ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیی کە ئەم حکومەت و سەرانی دەستەڵات بەدەستانی هەرێم.
جاماوەری ئازادیخوازی کوردستان، کوڕان کچانی گەنجانی کوردستان، لەهەر کوێیەک هەن دەنگی ناڕەزایی و توڕەیی خۆتان بێنە سەر شەقامەکان و پۆل پۆل بەڕیزی خۆپشاندان و توڕەییەکانی شەقامەوە پەیوەست بن.
خەڵکی ئازادیخوازی کورد
شەڕ و ململانێیە لەسەر کورد بوون یان پاکتاو کردن و ئەسیمیلەکردن و کۆیلەی سەرشۆڕی بەردەم فاشیزمی دەوڵەتانی داگیرکەر !!
دڵنیابن ئەوەی ئەمرۆ لە ناوچەکەمان دەگوزەرێ دیاریکردنی هەبوون و نەبونی ئێمەی کوردە وەک کۆیلەیەکی بێ ناسنامە یان کوردێکی ئازادی خاوەن ناسنامەو بوونی خۆمان.
ئەمە ڕاستینەی ئەو شەڕەیە کە دەوڵەتی فاشی تورک لەدێر زەمانەوەیە دەستی پێکردوەو ئەمڕۆش بەردەوامی پێدەدات دژی بزوتنەوی ئازادی خوازی #پەکەکە# و سەرجەم گەلی کورد.
گەلی کوردی ئازاد لە تاراوگە،
بانگەوازتان دەکەین وەک بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونەکانی باشوری کوردستان لە دەرەوەی نیشتمانی کوردستان، کە هەستیاری دۆخەکە بە ووردی ببینن و ترسە گەورەکەشی بە جدی وەرگرن، ئیتر کات ڕێگەی پەرتەوازەیی و پەرشوبڵاوەیمان پێ نادات وبێدەنگی لە ئاست ئەو داگیرکاریە ترسێکی جدیەو دەبێ هەر بەجدیەتێکی شۆڕشگێڕانەی پتە وکار وچالاکی دژی دەوڵەتی فاشی تورک وئێران ئەنجام بدەین.
وەرن با هەموو پێکەوە چۆن دژی دەوڵەتی فاشی تورک و تیرۆرستانی #داعش# تەواوی شەقام و جادەکانمان پڕ جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕانەکردبوو ئاوا ئێستاش بە ڕۆحی بەردەوامی و سەرکەوتن هەفتەی توڕەیی و وەستانەوەو بەرخۆدان دژی فاشیزمی تورک تەواویی وڵات و پایتەخت و شارە گەورەکان بخروشێنین، بانگ لە دۆستەکانمان بکەین، هەموو هێزە دیموکراتی خواز و چەپ و سۆسیالستەکانی کەبێنو لەم خەباتە دژی فاشیزم و نەژادپەرستی دەوڵەتانی تورکیاو ئێران بەشداربن و ئەم خەباتە بە خەباتێک بزانن لە پێناو بەهاو ماڤی مرۆڤایەتی ئازاد دا.
لە کۆتایدا ئێمە هیوای گەورەمان بە خۆمان و گەلی ئازادی کوردستان و هێزە شۆڕشگێڕەکانی گەریلای ئازادی هەیە لەم شەڕو پێشەنگایەتی کردنەی تێکشکاندنی فاشیزمی تورک سەردەکەوین.[1]
#21-06-2020#