لەبەرئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیستادا گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و لەسەر پێشنیاری بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی
گەرمیانگەرمیان بەنووسراویان ژمارە (138) لە 23ی 6ی2020 کە تیایدا داوایانکردووە، قەدەغەی هاتووچۆی گشتی بۆماوەی 72 کاتژمێر ڕابگەیەنرێت، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەکە لە هەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەکەمان خۆی بەرامبەر ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان به بەپرسیاردەزانێت، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەین هاوکارمان بن و بۆکاری زۆر پیویست نەبیت له ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، چونکە ڤایرۆسەکە لەهەموو شوێنێکی گەرمیاندا بڵاوبووەتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان دوای کۆبوونەوه و گفتوگۆی تێروتەسەل گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
یەکەم: داخستنی تەواوەتی هەموو زاڵگەکانی سنووری دەرەوەی ئیدارەی گەرمیان (ئیدارەی گەرمیان
سلێمانیسلێمانی خانەقینخانەقین جەلەولاجەلەولا سەنگاو) بۆماوەی 72 کاتژمێر. لەکاتژمێر 12ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە کە دەکاتە 24/25 ی 6ی 2020 بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات ڕاگرتنی هەموو هاتووچۆیەک لەنێوان هەموو نشینگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا.
دووەم: هەر ئەمشه و 23/24ی 6ی 2020 هەموو ئه و نەخۆشانەی نیشانەیان نیە لەنەخۆشخانەی قەڵاوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی
کەلارکەلاری تایبەت بە کۆرۆنا، تەنها ئه و حاڵەتانە لە نەخۆشخانەی قەڵا دەبن، کە پیویستیان بە چاودێری ووردی پزیشکی یە، لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتووشدا بەشە ناوخۆی زانکۆی گەرمیان ئامادە دەکرێت به تەواوی پیداویستییەکانیەوە بۆ لەخۆگرتنی ئه و تووشبووانەی نیشانەیان نیە.
سێیەم: له ئەمشەوەوە ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد لەنەخۆشخانەی قەڵا دەخرێنە خزمەت ئه و تووشبووانەی کە پێویستیان به و ئامێرانەیە.
چوارەم: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە داوای جوڵاندووە، هە ڕکەس و لایەک کەمتەرخەمی بەرامبەر ژیان و سەڵامەتی خەڵک کردبێت، بەتوندرترین شێوە سزای یاسایی و ئیداری دەدریت.
پێنجەم: لەماوەی 72 کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی شارەکاندا کارئاسانی بۆ جووتیاران دەکریت بۆ هەموو کاروبارێکی کشتوکاڵی و کێڵکە کانیان.
بە پشتیوانی خودا و هاوکاری خەڵکی دڵسۆزی گەرمیان و سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری ئیدارەکەمان، ئەم قۆناغەش تێدەپەڕینین و لەمە زیاتر شاهیدی تووشبوون و مەرگی ئازیزانمان نابین.
23-06-202023-06-2020