سەرۆکایەتی کۆماری عیراق داوای ڕاگرتنی ئه و پێشێلکاریانە دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەری نیشتمانی، لە ئەنجامی ئه و پرۆسە سەربازیانەی چەندین جارە تورکیا ئەنجامی دەدات و ئاسمانی عیراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی سڤیل دەکاتە قوربانی.
ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنی ڕوونی بنەمای نیەتپاکی دراوسێتی هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکی ئاشکرای نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە.
سەرۆکایەتی کۆمار ئەم پێشێلکاریانە سەرکۆنە دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەسەر پێویستی چارەسەر کردنی کێشە سنووری و دۆسیە ئەمنیەکانی نێوان عیراق و تورکیا لە میانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان، و ڕەتکردنەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەشێوەیەکی تاکلایەنە، و پێویستە ڕێز لە سەروەری عیراق بنرێت.
وتەبێژی ڕەسمی سەرۆک کۆمار
#26-06-2020#