ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پارستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری ئێران لە ناوچە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.
یەرەکە ئاماژەی بەوەکرد، دوژمن بە پڕۆپاگەندەی دوور لە ڕاستی کە لە هەرێمی کوردستان دەستی بە مانوڕی سەربازی کردووە، جموجووڵی داگیرکەری لە سەر هەرێمەکە و ئۆپەراسیۆنەکەی هەر بەردەوامە.
ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پارستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بەم شێوەیەیە:
جموجۆڵی داگیرکەری سپای ئێران کە لە 17ی ئەم مانگەدا دەستی پێکرد هێشتا بەردەوامە، بۆ ڕای گشتی، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر هەرێمی چلچەمە و سوڵتان و دووبرا کە لە ڕۆژی 23ی حوزەیران لە سەر سوڵتان، دووبرا، شانشین، مزگەوت میرزا، گڵەوەران و کەلەبا بە تۆپ و هاوان و کاتوشا بەردەوامە و بە چەکی قوڕس هەرێمەکەیان بوردوومان کردووە و دواجار هێزی خۆیان بە هەلیکۆپتەر لە سەر گرد و شوێنە بەرزەکان بە جێ دەکەن.
هەروەها هێزێکی زۆری کە لە مزگەوت و مەکتەبی گوندی گوگجە و گوندەکانی دەوروبەر بەجێ کردبوو لە ناوچەکە بڵاودەکاتەوە و خۆیان لە سەر بەرزاییەکانی هەرێمەکە بەجێ دەکەن و بە بەرفراوانی درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەن. هەندێک هێزی خۆیان کە لە ناو گوندەکان بوو پاشەکشێی پێ دەکەن و پێواژووی ئۆپەراسیۆنەکە هەر بەردەوامە و تەنیا شێوازی خۆی گۆڕیوە و بەردەوام فڕۆکەی سیخۆڕی کەشف لەسەر ئاسمانی هەرێمەکە دەسووڕێتەوە.
دۆخی دوایی دوژمن لە هەرێمەکە خۆی لە سەر سوڵتان و دووبرا بەجێ کردوە و لە سەر ملەی کەلەبا پایگای خۆی دروست کردووە و ئێستاش بە دەیان ئاموری بولدوزر (شۆفڵ) خەریکی دروست کردنی جادە بۆ سەر ئەو بەرزاییانەن. هەروەها قەدەغەی هاتوچوو لە ناوچەکە لەدژی هاوڵاتیان ڕاگەیەنراوە.
دوژمن بە پڕۆپاگەندەی دوور لە ڕاستی کە لە هەرێمی کوردستان دەستی بە مانوری سەربازی کردووە، جموجووڵی داگیرکەری لە سەر هەرێمەکە و ئۆپەراسیۆنەکەی هەر بەردەوامە.
لەم ماویەدا لە نێوان هێزی گەریلا و سوپای داگیرکەر هیچ تێکەڵچوونێک نەهاتووەتە ئاراوە و گەریلا زۆر بە حەساسی جموجووڵیان کردووە، ئەم ڕەوشە ڕێگا لە بەر ئاڵۆزیەکی گران لە هەرێمەکەدا دەکاتەوە.[1]
#27-06-2020#