ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
حەفتانین
لەدژی هێرشی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. لەدژی پلانەکانی داگیرکەران بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان کە بە دروستکردنی هەرێمی ئارام دەیانەوێت ئەوە بکەن، هێزەکانمان چالاکی ئەنجامدەدەن. زانیاری فراوان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:
25ی حوزەیران لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا کە هەوڵ دەدەن لە گۆڕەپانی شاشدارا پێشڕەوی بکەن، شەڕێکی سەخت ڕوویدا و شەڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو. لەدژی داگیرکەران کە بە سەختی هەرێمەکە بۆردومان دەکەن، هێزەکانمان بە قاڕەمانێتی بەرخۆدان دەکەن و 7 سەربازیان سزادا و زیاتر لە 10 سەربازیش برینداربوون. هاوڕێکانمان ئەسمەر دەوریم، سەما کاتۆ، ئارین ئەنگیزەک، بێریڤان جوودی و ئارارات سەرهات کە لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ ئەسمەر دەڤریندا تا دواین گولەیان شەڕیان کرد، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.
226ی حوزەیران لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی شەهید جوودی پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان یەژاستار بە تاکتیکی سابۆتاژ چالاکیان کرد. لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.
شەوی هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە خانتوور چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز سزادران. زانیاری ورد لەبارەی چالاکیەکە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
چەلێ
لە چوارچیوەی هەنگاوی شۆرشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هیزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا:
24ی حوزەیران کاتژمیر 17:00 هێزەکانمان یەژاستار لەدژی داگیرکەری لەسەر گردی شەهید ڕێبەر لە ناوچەی چەلێی جۆلەمیرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا لەدژی شۆفڵێکی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا و شۆفڵەکە تێکشکێنرا. 2 سەرباز سزادران و 2 سەربازیش برینداربوون.
27ی حوزەیران کاتژمێر 05:00 هێزەکانمان لەدژی قەڕەقۆلی گرێی ناوچەی چەلی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا، ژمارەیەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
31ی ئایار لە گۆڕەپانی دەرەوا قەسرادای ناوچەی چەلیێ جۆلەمێرگ، سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆندا لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوویدا. گورزی گەورە لە داگیرکەران درا. هاوڕێکانمان بروسک، هاروون و کاوە کە تا دوایین گولەیان شەڕیان کرد تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوون.
هێرشی ئاسمانی
26ی حوزەیران کاتژمێر 19:30 و 27ی حوزەیران کاتژمێر 21:30 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی سیدای هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، بەڵام ئاگر بەر پووش و دارستانی هەرێمەکە کەوت.[1]
#28-06-2020#