#28-06-2020#
#سلێمانی#
د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی #جەمال ئەحمەد ڕەشید#ی منداڵان لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ بێ باکی حکومەت لەدابینکردنی موچە و چۆڵکردنی نەخۆشخانەکان لەلایەن پزیشک و کارمەندانەوە گەڕاندەوە.
د. پشدەر عەبدوڵا لەنامەیەکدا کە ئاراستەی #سەباح هەورامی# بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کردوە، وێنەیەکیشی دەست خەندان کەوتوە، دەستلەکارکێشانەوە و سوپاسی ئاراستەی د. سەباح هەورامی کردوە لەبەرامبەر متمانە بەخشینی بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری.
دەمەوێت بێزاری خۆمت پێ ڕابگەیەنم، لەبەرامبەر بێ باکی حکومەت لە دابینکردنی موچە و بێ باکی بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی
هەر لەنامەکەدا ئەوەشیخستوەتەڕو، دەمەوێت بێزاری خۆمت پێ ڕابگەیەنم لەبەرامبەر بێ باکی حکومەت لە دابینکردنی موچە و بێ باکی بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی و چۆڵکردن و پشتگوێخستنی نەخۆشخانە و کارکردنیان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان.
هەست ئەکەم کەرتی گشتی بەتەواوەتی پشتگوێخراوە و خراوەتە خزمەتی کەرتی تایبەتەوە
ئەوەشیخستوەتەڕو، هەست ئەکەم کەرتی گشتی بەتەواوەتی پشتگوێخراوە و خراوەتە خزمەتی کەرتی تایبەتەوە، بۆیە نامەوێت بەشداربم و کەوتنی نەخۆشخانەکە لەسەر دەستی من بێت.
داواشی لەبەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی دەرببڕێت و کەسێکی دیکە بۆ ئه و ئەرکە پیرۆزە ڕابسپێرێت.
[1]