$باکووری کوردستان$
- لە 6هەمین ساڵیادی قڕکردنی شەنگالدا کە لە 03-08-2014 کە بە دەستی چەتەکانی #داعش# ئەنجامدرا، لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا چالاکی جۆراوجۆر بۆ ئیدانەکردنی ئەو کۆمەڵکوژیە بەڕێوە چوون.[1]
- ئەو ئاگرەی سەربازانی تورک 3 ڕۆژ لەوە پێش بەریاندایە ناوچەی بەستای شرنەخ، لە ژێر چاودێریی دەوڵەتدا بەردەوامە و هیچ کارێکیش بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ناکرێت. تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی ئەو ئاگرەوە سەدان داری دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سوتاون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385263/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەستا 3 ڕۆژە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگری تێبەردراوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەستا 3 ڕۆژە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگری تێبەردراوە=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج. لەو هێرشە ڕاکێتییەدا زیانی ماددی بە یەکێک لە بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتووە. ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە پێشمەرگەکانی کوردستان لە سڵامەتیی تەواودان و هیچ مەترسییەکی گیانییان لەسەر نەبووە.[5]
- دوو مەئمووری هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی میحراب بوداقی و حەمید ڕەزا پاک نیهاد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری #سەردەشت# بریندار بوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی ڕژێمی ئێران ناوچەی بەربزینی دەڤەری #برادۆست#ی سەر بە #هەولێر#یان بۆردومان کرد. بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە ڕەز و پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.[1]
- لە دەروازەی نیودەوڵەتیی #ئیبراهیم خەلیل# ڕێگەی نێوان باکووری کوردستان و تورکیا و هەریمی کوردستان لە #زاخۆ# دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گڕیانگرت و لە ئەنجامدا بە کەلوپەلەوە سووتان و دەروازەکە داخرا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڕەوشی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان، لە توێی ڕاگەیەندراوی ژمارە 160ی ڕۆژانەی خۆیدا، بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکە 14 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 348 کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون.[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، #جەلال پەرێشان# تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بووە.[2]
- جێگری پارێزگاری #دهۆک# ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوامی ڕەسمی لە فەرمانگە حکومییەکانی سنوری پارێزگاکە تاوەکو ڕۆژی 15ی ئەم مانگە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی کوشتن و بەکۆیلەکردنی کوردانی ئێزدی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نەوتیی هێزیکی سووریا بە سەرکردایەتیی کورد و کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قبوڵکراو نیە.[3]