$باکووری کوردستان$
- شەهید گوڵستان ئاکسوی (هێڤی گابار) ژنە شۆڕشگێری کورد کە دوای برینداربوونی ڕەوانەی ئەلمانیا کرابوو، لە 26ی تەمموز بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو. تەرمەکەشی ڕەوانەی شاری مێردین کرا و لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی شەهید محێدین محۆ (مەزلوم تربەسپی) لە گۆڕستانی شەهید دڵشێڕی گوندی دگری سەر بە ناوچەی تربەسپی بەخاک سپێردرا.[1]
- هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کەمپی عەین عیسا و گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکەن.[1]