کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  600,819
وێنە
  126,622
پەرتووک PDF
  22,390
فایلی پەیوەندیدار
  132,982
ڤیدیۆ
  2,209
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
322,482
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,766
هەورامی - Kurdish Hawrami 
68,157
عربي - Arabic 
46,850
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
28,894
فارسی - Farsi 
17,491
English - English 
8,630
Türkçe - Turkish 
3,891
Deutsch - German 
2,068
لوڕی - Kurdish Luri  
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
368
Nederlands - Dutch 
132
Zazakî - Kurdish Zazaki 
98
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
64
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
עברית - Hebrew 
23
中国的 - Chinese 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano  
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)  
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
33,559
شوێنەکان 
17,041
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,476
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,399
وێنە و پێناس 
9,629
کارە هونەرییەکان 
2,912
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,547
نەخشەکان 
298
ناوی کوردی 
2,823
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,190
شوێنەوار و کۆنینە 
806
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,210
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,748
کورتەباس 
22,803
شەهیدان 
12,293
کۆمەڵکوژی 
11,541
بەڵگەنامەکان 
8,929
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,078
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,661
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,152
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
932
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
949
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,753
PDF 
35,242
MP4 
4,322
IMG 
241,559
∑   تێکڕا 
283,876
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
26-08-2020
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Cebuano - Cebuano0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لەسەر گڵکۆکەی ڕێز لە شەهید زوبێر حالی گیرا
لەسەر گڵکۆکەی ڕێز لە شەهید زوبێر حالی گیرا
$باکووری کوردستان$
- موسا ئورهان ئەو سەربازەی سوپای فاشیستی تورک کە لە شاری #ئێلح# دەستدرێژی کردە سەر ژنێکی کوردی 18 ساڵان، دوای ئەوەی لەسەر داوای خانەوادەی ژنەکە، دەستگیر کرا، بە بڕیاری دادگا ئازاد کرا.[4]
- لە شاری #مووش# عەبدولباری یغید هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی شارەکە و دوو کەس بە ناوەکانی شەعبان ئاتلگان و گولەر بینگۆل کە 15ی ئاب دەستگیرکرابوون و ئازادکرابوون، بە فەرمانی داواکاری کۆماری دەستگیرکران. سێ کەسەکە بۆ داگای مووش گواسترانەوە و دادگا بڕیاریدا هەرسێ کەسەکە ڕەوانەی زیندان بکات.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385286/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=0012.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385286/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- لە شاری #وان# دوو کەس کە یەکێکیان ئەفسەرێکی تورکدە دەستدرێژیان کردە سەر کچێکی 17 ساڵ بەناوی (ن.ئا). دوای تۆمارکردنی سکاڵا بڕیاری دەستگیرکردنی هەردوو کەسەکە درا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی خەڵکی #سەردەشت# بە ناوەکانی ”ئاکام حەسەن زادە“، ”ڕەحمان ئادری“، ”خوسرەو جەهان ئارا“ و ”سەردار مەلا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون.[3]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک #کۆڵبەر# کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرەی ”قانێع بەهرامی“ تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، عەلی ڕەنجبەر خەڵکی گوندی میانەی #مەریوان# و کۆڵبەرێک بە ناوی ”ناجی“ خەڵکی گوندی ”و#سنە#“ی مەریوان ڕاگەیاندووە.[3]
- حەسەن جەنگخا، مامۆستایی ئایینی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی #ورمێ#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیێندراوێک لەبارەی بۆردوومانەکانی ئێوارەی دوێنیی فڕۆکەکانی تورکیا لە #شنگال# بڵاودەکاتەوە و دەڵێت بۆردوومانەکان قوربانی لێکەوتووەتەوە و 2 کەسی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385286/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 26-08-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385286/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لە مەراسیمەکەدا کە بنەماڵەکەی ئامادەبوون، پاسەوانی سنووری عێراق تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر گڵکۆی شەهید زوبێر حالی فەرماندەی بەتالیۆنی سێی پاسەوانی سنوور دانا، بنەماڵەکەشی ڕایانگەیاند، “شەهید زوبێر شەهیدی ئاڵا و شەهیدی ئاشتی و شەهیدی سێگۆشەی سنوورە”.[6]
- #وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 463 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 14 کسی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# کوژرانی حەوت سەربازی سوپای تورکیای لە حەفتانین و سوپای تورکیاش کوژرانی دوو گەریلای لە ناوچەی زاپ ڕاگەیاند.[1]
- پارێزگای #کەرکووک# ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک بڕیاری لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆ و دەوامی فەرمانبەران دەرکرد و ڕایگەیاند، ڕۆژانی پێنجشەممە دەکرێتە پشوی فەرمی وبەرێژەی 50% فەرمانبەرانی فەرمانگەکان کەمدەکرێنەوە.[5]
- وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بەڵێنەیان بردووەتەسەر ‏کە بۆ باشبوونی کارەبا بە هاونیشتمانیان دابوو، بۆ وەرزی زستانیش پلانیان هەیە ‏کارەبایەکی باش دابین بکەن و دەشڵێت مانگێکە 500مێگاوات کارەبا ‏بە عێراق دەفرۆشن، لەو یەکانەی پێشتر هیچ سوودمان لێوەرنەدەگرتن.‏[1]
- عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: پێشتر بۆ ماوەی چوار ڕۆژ قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ ڕاگیرا، بەڵام لە ئێستادا لە جاران خراپتر دەستی پێکردۆتەوە. دەشڵێتقازانجی قاچاخچییەکان لەیەک شەو و لەیەک خەتدا، یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 31 کەسی دیکە تووشی #کۆرۆنا# بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.[1]
- بەپرسانی ئەمریکی دەڵێن لە ئەنجامی پێکدادانەکەی ئەم هەفتەیەی ئۆتۆمبێلەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون.[2]
- سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی گەلی سووریا 9 نامەی ئاراستەی سەرۆک یەکێتییە پەرلەمانییەکانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵە پەرلەمانییەکانی هەرێمی و عەربی کرد و تێیدا داوای کردووە فشار بخەنە سەر لایەنی تورکیا سەبارەت بە قەیرانی ئاوی #حەسەکە#.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- دەیڤید کوبلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عیراق ڕایگەیاند: دەیانەوێت تورکیا و عیراق سەبارەت بە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی سنوور، دانوستان بکەن و بگەنە چارەسەر.[2]
- بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جینین بلاسخارت نوێنەری #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە عیراق ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕەوشی ئه و وڵاتە بخاتە بەردەمی ئەنجومەنەکە، کە ئاماژە بۆ ڕەوشی شەش مانگی ڕابردوو دەکات، کە له و ماوەیەدا جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی #داعش# زیادیان کردووە، هاوکات باس لە ئاڕاستەی ستراتیژی ئه و گروپە تیرۆرستییە دەکات.[2]
- لە ئێران 119 کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی گیان لەدەستدان 21 هەزار کەسی تێپەڕاند.[2]
- سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند لە ‏یۆنان، بەلەمێکی کۆچبەران، دوای دابڕانیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ‏ئەو وڵاتەوە ڕزگارکراون کە 50 کۆچبەری ‏کوردی تێدابووە.[1]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە بۆ عێراق کۆبووەوە، لە بەشێکی قسەکانیدا لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان #هەولێر# و بەغدا گوتی بە دڵنیاییەوە ئێمە هۆشیارانە ڕێز لەو ڕێککەوتنەی دوایی نێوان بەغدا و هەولێر دەگرین، لەنێویدا خەرجکردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان.[1]
- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناووکی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێگەی داوە، چاودێرانی ئاژانسەکەیان بچنە ناو دوو وێستگەی ناووکی، کە پێشتر دەستنیشانیان کردبوون بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن.[7]
- گەورە دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، تورکیا پاسپۆڕتی وڵاتەکەی بە 12 ئەندامی بزووتنەوەی حەماس داوە و ئەمەشی بە هەنگاوێکی خەراپ ناوبرد و ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی وڵاتەکەی ئه و پرسە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکات.[7]
- جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەو هەراسانکردن و داخستنی میدیاکان، ڕایگەیاند: بەرپەرچدانەوەی توندی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ناڕەزایەتییەکان و هەراسانکردن و داخستنی میدیاکان، ڕێگەیەن نین بۆ بەرەپێشچون.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 29,268 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 26-08-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 26-08-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری هەنگاو - 26-08-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 26-08-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 26-08-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 26-08-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 26-08-2020
فایلی پەیوەندیدار: 21
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شار و شارۆچکەکان: باتمان - ئێلح
شار و شارۆچکەکان: موش
شار و شارۆچکەکان: سەردەشت
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: حەسەکە
شار و شارۆچکەکان: وان
شار و شارۆچکەکان: ورمێ
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
شار و شارۆچکەکان: سنە
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: ئیسرائیل
وڵات - هەرێم: یۆنان - گریک
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 01-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵاب.ج.)ەوە لە: 26-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوانهـ.ب.)ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 29,268 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.263 KB 26-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.158 KB 26-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە