$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی لجە لە پارێزگای #ئامەد# لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لەنێوان دانیشتووانی گوندەکانی جەلیکا و پیرک ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی دوو کەسیان سەختە.[3]
- پاش 238 ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، پارێزەری زیندانیکراوی کورد #ئەبرو تیمتیک# گیانی لەدەستدا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سومەیە نەمەدماڵ، هاووڵاتیی خەڵکی #بۆکان# دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ#، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385287/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سومەیە نەمەدماڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سومەیە نەمەدماڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا=KTML_ImageCaption_End=
- پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پیروزی و سەرکەوتنی تیمی ئیستقلال بەسەر پیروزی، بەهۆی شایی و خۆشی دەربڕینی لایەنگەرانی ئەو تیمە لە #ئیلام#، 15 هاووڵاتی دەسبەسەر کران. ئەو کەسانە بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان، هەنووکە لە دەسبەسەریدان.[8]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە# هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ”#خەبات مەفاخری#“ و دەستبەسەریان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەر کردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.[6]
- حەسیم میرزایی، چالاکی مەدەنی خەڵکی #جوانڕۆ# بە دانانی بارمتەی 700 میلیۆن تمەنەی دوا پێنج ڕۆژ بەندکران بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- چوار شۆفێری بارهەڵگر کە دووانیان برای یەکترن و کوردن، درەنگانی شەوی ڕابردوو کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی #داعش# و کوژران. ڕووداوەکە لە گوندی دەککەی سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#، لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی عێراق ڕوویداوە. بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکان تەرمی هەرچوار کەسیان لە شوێنی کوشتنیان هەڵگرتووە. ئەو دوو برایەی کوژراون ناویان سامان و لوقمان داودە، کوردن و هەریەکەیان خاوەنی چوار منداڵە. هەردوو بارهەڵگریش باری مریشکیان پێبووە و لە ڕێگا بوون لە #گەرمیان#ەوە بەرەو دیالە کاتێک کەوتوونەتە نێو بۆسەکە.[2]
- #خدر خۆشناو#، گۆرانیبێژی میللیی شاری #هەولێر# بە نەخۆشیی #کۆرۆنا# گیانی لەدەستدا.[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 409 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 19 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 400 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[3]
- میدیاکانی یەکێتی ڕایانگەیاند، #بافڵ تاڵەبانی# تووشی کۆڕۆنا بووە.[1]
- لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی و تیمی حزبەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، تیایدا نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ڕانیه و دەروبەری دەڵێن: ئێمە وەک نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی کەلە لایەن ئاسایشی یەکێتییەوە نزیکەی 50 کەسمان دەستگیرکراوە بەبێ فەرمانی دادگا، لەکاتێکدا دانیشوانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# شانازییان دەکرد بە هەبوونی هەوایەکی ئازادی، بەڵام ئه و هەوایەش خەریکە قەتیس دەکرێت. ئاماژەیان بەوەشداوە: ئێمە بەم بەیاننامەیە ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدەینە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئیداره و ئاسایشی ڕاپەڕین کە بەبێ مەرج دەستگیرکراوەکانمان ئازاد بکات.[4] بەڵام گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێت: تەنیا 12 خۆپیشاندەر بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.[3]
- ماوەی دوو ڕۆژی فڕۆکەیەکی سیخوڕی کە پێدەچێت هی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێت بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە.[5]
- وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەبارەی دۆخەکە. ئاماژەی بەوەشکرد پێشنیازی #وەزارەتی پەروەردە# ئەوەیە پرۆسەی خوێندن لەکاتی خۆی دەست پێبکاتەوە.[2]
- وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.[1]
- بەهۆی تەقینەوەی بومبێکی چێنراو لە شارۆچکەی #خورماتوو# سێ هاووڵاتی برینداربوون.[7]
- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تاوەکو ئێستاش 100% داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ هەرێمی کوردستان خۆیەتی، بەڵام ئەگەر لەگەڵ عێراق ڕێکبکەون دەبێت 50%ی ئەو داهاتە ڕادەستی بەغدا بکەن.[3]
- ڕێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی نیو ملیۆن فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بندیوارن.[7]
- کاتژمێر 02:13 بەکاتی هەولێر بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دووری 18 کم لە #قەڵادزێ# و 42 کم لە #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتەوە بە قوڵایی 10 کم ڕوویدا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 53 کەسی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبووانی دەستنیشانکراوە کە تاوەکو ئێستا لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابێت.[3]
- لە شاری #سەرێکانی#، تەقینەوەیەک ڕوویدا. بە پێی زانیارەکان تەقینەوەکە کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.[9]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385287/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 27-08-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385287/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمریکا داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی تورکیا بکەن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری گەشتەکەیان. هەروەها لە کاتی مانەوەیاندا لە تورکیا سەردانی پارێزگاکانی شرنەخ و #جۆلەمێرگ# نەکەن و نەچنە هیچ خاڵێک کە 10 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی سووریاوە دووربێت.[3]
- #نەتەوە یەکگرتووەکان# لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عیراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: هێزێکی ناپێویستی لەرادەبەدەر کە گوللەیان بەکارهێناوەو لە خۆپشیاندانەکانیشدا لانیکەم 487 کەس کوژراون و 7715 ش بریندار بوون لە خۆنیشاندانەکاندا کە زۆربەیان لە گەنجانن.[7]
- چوار وڵاتی ئەوروپی کە پێکهاتوون لەیۆنان و فەرەنسا و ئیتاڵیا و قوبرس مەشقکردنی سەربازیی هاوبەشیان لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد و تاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت کەبەم دواییە ئه و ناوچەیە گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای وزە لەدەریای ناوەڕاست.[7]
- #بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرەنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا، جەختی لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق کردەوە و دەڵێت، پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ڕابگیرێن کە بە سەرپێچییەکی ڕوون و ئاشکرا دادەنرێت بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکە.[3]