$باکووری کوردستان$
- پارێزەر #ئەبرو تیمتیک# کە لە دوای 238 ڕۆژ لە چالاکیی ڕۆژووی مردن گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی دوێنێ ڕەوانەی پزیشکی دادی یەنی بۆسنا کرابوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە ڕفێنرا.[1]
- ئەو ئاگرەی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە دارستانەکانی شاخی جودیی سەر بە شاری شرنەخ بەردابوو، تا ئەمڕۆ بەردەوامە.[1]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عێراقی و عەرەبییەکان ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق بەشی پێویست سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان تەرخانبکات، ئەوکات دەتوانن کارەبای شارەکانی #کەرکووک#، موسڵ و تکریت دابینبکەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385288/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رووداوێکی دڵتەزێن لەسەر ڕێگای دوکان-رانیە ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رووداوێکی دڵتەزێن لەسەر ڕێگای دوکان-رانیە ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 458 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، 561 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ژمارەی ئەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە بۆ یەکەمجارە لە ژمارەی تووشبووان زیاتربێت.[2]
- نوێنەری سەنتەری میترۆ لە #دهۆک# ڕایگەیاند، بەپێی قسەی سەرچاوەیەک لەناو ئاسایشی #زاخۆ#، ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لەزینداندا زیاتر لە 48 سەعاتە مانی لە خواردن گرتوەو دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرەو لە مەترسیدایە.[4]
- ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای #دوکان# – #ڕانیە# لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار کەس لەناو یەکێک لەئۆتۆمبێلەکاندا سوتان.[5]
- ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی #داقوق#، هونەرمەندێکی گەنجی کوردی کاکەیی کە گەنجێکی ناسراوی سنووری داقووق بوو و ئامێری دەفی دەژەنی، بە ناوی هەوراز سەمین کاکەیی بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان لە سنووری پارێزگای #حەسەکە#، سەربازانی سعوودییە گەیشتوونەتە بنکەی شەدادی لە شارەکە و دەیانەوێت تێیدا جێگیربن.[3]
- ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی #عەفرین# – سوریا ئاماژەی بەوەکرد کە چەتەکانی 'ئەلئەمنیەت'ی سەر بە سوپای داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتەکانی پۆلیسی سەربازی لە عەفرین 6 برا و منداڵەکانیان لە گوندی شێخ کێلێی ناوچەی مابەتایان ڕفاندووە و هۆکارەکەشی نەزانراوە.[1]
- جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و 50% داهاتی خاڵەسورییەکانی به بەغدا دەربڕیوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- حزبی سەعادەتی تورکی ڕایگەیاند، ئەو داهاتەی چاوەڕوان دەکرێت لەو کێڵگە غازەی لە دەریای ڕەشدا دۆزراوەتەوە و مەزندە دەکرێت بە بەهای 8 ملیار دۆلار بێت، تەنها پێچەکێکی بچووکە بۆ برینێکی چۆڕاوی ئابووری تورکیا.[3]
- سەرۆکی دیپلۆماسیەتی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتییەکەیان ژمارەیەک سزا لە دژی تورکیا ئامادە دەکات و چاوەڕی دەکرێت لە لووتکەی داهاتووی یەکێتییەکەیاندا تاوتوێ بکرێن، کە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت. ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ململانێکانی نێوان یۆنان و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.[3]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی ئەم هاوینەدا هەڵوێستی تووندی لە دژی هەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا نواندووە و هێڵی سووری بۆ داناون، چونکە بە گوتەی ئەو، ئەنقەرە ڕێز لە کردار دەگرێت نەک قسە.[2]