ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەران ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
1ی تەموز کاتژمێر 05:00 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا ژمارەیک سەربازی لە دەڤەری گردی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانین کە دەوڵەتی داگیرکەر تورک لەوێ دەستی بە جموجوڵی داگیرکاری کردووە، کردە ئامانج. لەو چالاکیەدا کە هێرشێکی توند کرایە سەر سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن، 3 لە سەنگەرەکانیان تێکشکێنران، بەڵام زانیاری لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
29-30ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گەلی شەڕانش و گردی کۆردینەیان بوردومان کرد.
هاوکات 30ی حوزەیران کاتژمێر 09:00 سوپای دەوڵەتی تورک بە ئۆبوس و هاوەن دەوروبەری گوندی منینی بوردومان کرد.
27ی حوزەیران سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری گردی شەهید شەهان و گردی کۆردینەی سەر بە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. ئەم ئۆپڕاسیۆنە 30ی حوزەیران بە بێ ئەوەی ئەنجامێکی هەبێت، کۆتایی پێهات.
30ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە کاتژمێرەکانی شەودا دەڤەری سنینی سەر بە هەرێمی خواکورکیان بوردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بوردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#01-07-2020#