کۆمیتەی گەل و بڕواکانی کەجەکە لە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، مێژووی دەوڵەتی تورک، مێژوویەکی پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان و هاوکات یادی قوربانیان کۆمەڵکوژیەکەی چۆروم و سێواسی کردەوە.
لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
مێژووی دەوڵەتی تورک مێژوویەکە کە پڕە لە کۆمەڵکوژکردنی گەل و بڕواکان. یەکێک لەو بەشانەی کۆمەڵگا کە لە ناو ئەو مێژووەدا بوو بە ئامانجی هێرشی جەستەیی، قڕکردنی کلتوری، فشار و تواندنەوە، عەلەویەکان بوون. لە مانگی ئایار و تەموزی ساڵی 1980 لە چۆروم و لە 2ی تەموزی ساڵی 1993 لە سێواس، عەلەویەکان جارێکی دیکە بە هۆی بڕوا و ژیانی دیمۆکراسیان، لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە ڕووبەرووی کوشتار بوونەوە. ئێمە، ئەو عەلەویانەی لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە و هیوا و ئاواتەکانیان، بە سەرکەوتنی تێکۆشانمان بۆ تورکیایەکی دیمۆکراتیک و کوردستانێکی ئازاد، بەدی دێنین و بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی گەلانی تورکیا دەکەین کە بە هێز و ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
عەلەویەکان لە لایەن تورکە ڕەگەزپەرەستەکانەوە کۆمەڵکوژ کران کە ئایین بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەکار دێنن. بکوژەکان لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی چۆروم و سێواسدا بە دروشمەکانیان، عەلەویەکانیان وەکو دوژمنی گەل، دەوڵەت و ئایین پیشان دەدا. بۆیە وەکو هەموو کۆمەڵکوژیەکانی تری دەوڵەتی تورک، لە کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکانیشدا، ڕەگەزپەرەستە تورکەکان کە ئایینیان بەکار دەهێنا، پێشەنگایەتیان کرد. دەوڵەتی کۆماری تورکیا هاوڵاتیە ئاسایەکانیشیان خستە بەر پەلامارەکانی کۆنترا ڕەگەزپەرەستەکان و لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکاندا، وەکو ئەوەی 'تووڕەیی موسولمانان لە دژی عەلەویەکان' پیشاندران. بەم تاکتیکە هەوڵیاندا عەلەویەکان لە ناو هێڵی ڕەگەزپەرەستیدا بهێڵنەوە و بۆ ئامانجە جیاوازەکانیان بەکاریان بهێنن.
ئێستاش ئەم ڕێکخراوە بکوژەی کە ناوی ئاکەپە-مەهەپەیە کە گەیشتووەتە دەسەڵات و هەموو ڕۆژێک لە دژی گەلانی تورکیا وەکو سێواس و چۆروم کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. زیهنیەتی سەنتێزی تورک-ئیسلامی بە لێخۆشبوونی بکوژانی سێواس و بە بەخشینی پۆستی ئەندام پەرلەمان و وەزیر بۆ پارێزەرانی بکوژان، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە نوێنەرایەتی کام هێڵە دەکەن.
ئێمە جارێکی دیکە دەمانەوێت بڵێین لە کۆچگری تا سێواس، هەموو کۆمەڵکوژیەکانی دژی عەلەویەکان، خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلامین. سەنتێزی تورک-ئیسلامی کە پەرە بەو هزرەی دەدات، داگیرکاری و قڕکاریە و هێرش و پەلامارەکانی خۆی گواستووەتە بۆ دەرەوەی وڵاتیش. ئاکەپە-مەهەپە وەک دیارە، لە ڕۆژئاوا و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی گەل و بڕواکان کۆمەڵکوژی گەورەتر ئەنجام دەدات. ئەگەر ڕێگری لەو هێرش و پەلامارانە نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەبێت کە قڕکردنێکی وەها ئەنجام بدات کە لە مێژوودا ڕووی نەداوە. بۆیە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە سێواس و سەرتاسەری خاکی ئانادۆل کۆمەڵکوژ کران، بە واتای گەورەکردنی تێکۆشانی لەناوبردنی دەسەڵات و دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر دێت. بەم بۆنەیەوە دەمانەوێت جارێکیتر جەخت بکەینەوە کە ڕێگریکردن لە دروستبوونی کۆمەڵکوژی نوێ، بە تێکۆشانی یەکگرتووی هێزە دیمۆکراسیەکان دەبێت.
کۆمەڵکوژی سێواس لە سەردەمێکی وەهادا بەڕێوە چوو کە گەلانی تورکیا شان بە شانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، لەسەر بنەمای یەکێتی دیمۆکراتیک دەستیان بە تێکۆشانی هاوبەش کرد. لەم ڕووەوە کۆمەڵکوژی سێواس، ئەو هەوڵە تێکدەرە بوو، کە ویستی ڕێگری بکات لە هاوکاری نێوان تێکۆشانی ئازادی کوردستان و هێزە دیمۆکراتەکانی تورکیا. ئەم پەیامەشیان بە کۆمەڵکوژکردنی چالاکترین بەشی کۆمەڵگا، بە کۆمەڵکوژکردنی عەلەویەکان، دایان بە گوێی گەلانی تورکیادا، بۆیە کۆمەڵکوژی و فشارەکانی سەر عەلەویەکان، لە ڕووی جەوهەریەوە هێرشێکی توندە لە دژی دیمۆکراسی تورکیا. ئەم هێرشە لە ماوەی ڕێکەوتنی نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا بەفراوانتر بووە و بەردەوامیشە. ئاشکرا بوو، ئەوەی ڕێگەی خۆش کرد کە چەتەکانی #داعش# هێرش بکەنە سەر عەلەوی و کورد و عەرەب و مەسیحیەکان، ئاکەپە و مەهەپە بوون. لە ناوخۆ هێرش و فشار و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی کورد و عەلەوی و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە دەرەوەش بە هێرشە داگیرکەریەکانیان بۆ سەر گەلانی کورد و عەرەب، بەردەوامی دەدەن بە قۆناغی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس. ئەو شوێنەی ئەو هێزانەی خاوەنی زیهنیەت و سەنتێزی تورک-ئیسلام دەگەنە یەک، ئەو ئاستەیە کە هەڕەشە لە بڕوا و گەلانی ناوچەکە دەکرێت.
دەبێت بە تایبەت عەلەویەکان و بە گشتی هێزە ئۆپۆزیسیۆن و دیمۆکراتەکانی تورکیا بە بۆنەی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس، ئەو ڕاستیە باشتر ببینن و لە دژی ئەمە دەست بە تێکۆشان بکەن. بە بۆنەی ئەم یادکردنەوەیە، دەمانەوێت جارێکی دیکە بڵێین، ئەو هەڵوێستانەی کە تێکۆشانی دیمۆکراسی و خۆڕاگری دژ بە فاشیزم لاواز دەکات کە دەبێتە هۆی بە قانونیکردنی فاشیزم زۆر مەترسیدارە، بەڵام دەتوانرێت بە هەڵبژارتن ئەو دەسەڵاتە فاشیزمە لەناو ببرێت. ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە دژی فاشیزم، تێکۆشانێکی ئایدولوجی، سیاسی، سەربازی و کلتوری بە هەموو شێوەیەک شەرعی و پێویستە. ڕاستترین و دروستترین وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی دیمۆکراسی، بەم شێوەیە دەبێت.
بۆ یادکردنەوە ئەو کەسانەی لە 2ی تەموزی 1993 لە سێواس کۆمەڵکوژ کران، ئەرکی هەموو کەسێکی دیمۆکرات و وڵاتپارێزە، بە تایبەت ئەرکی عەلەویەکانە کە بە تێکۆشانیان، بۆ ئەو کەسانە ببن بە وڵام. ئێمە لەو بڕوایەداین کە عەلەویەکان هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسیان زیاتر بەرێکخستن دەکەن و دەبنە وڵام بۆ یادکردنەوەی شەهیدان. لەم سەردەمەدا لە دژی فاشیزم بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی دیمۆکراسی، ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەڕیوەبەرانی بزوتنەوە دیمۆکراتەکانی عەلەویەکان و ڕێکخراوەکانیان، بەرپرسیارێتی مێژوویان جێبەجێ دەکەن. ئێمە دەڵێین، ڕێکخراوەکانی عەلەوی، وەکو ئەو یەکێتیەی بۆ یادکردنەوەی سێواس دروستی دەکەن، کاتێک گوڕا بۆ هاوکار و پاڵپشتی تێکۆشانی هێزە دیمۆکراسیەکانی کوردستان و تورکیا، ئەو کاتە وڵامێکی بەهێز دەدەنە سێواس. بە بۆنەی یادی 2ی تەموز ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی عەلەویەکان دەکەن کە بە پێی ڕێگا ڕاستەکەیان کە بڕوایان پێیەتی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستێکی توند و کاریگەر بنوێنن. بەم هەستەوە جارێکی دیکە یادی شەهیدانی سێواس و چۆروم دەکەینەوە و بەڵێنیش دەدەین کە بە خۆڕاگریمان، ئاواتەکانیان بەدی دێنین.[1]
#02-07-2020#