گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژا-ستار لە هەرێمی حەفتانین و ناوچەی خواکورک لە دژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا، 5 سەنگەر و ڕادارێک تێکشکێنران و هاوکات چەندین سەربازیش سزا دران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی ئەو زنیجرە چالاکیانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
زانیاریەکان لە بارەی چالاکیەکانی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی پێکردووە، بەم شێوەیەیە؛
یەکینەکانمان لە بەشی پاراستنی ئاسمانی، لە 19ی حوزەیران لە گردی شەهید بێریڤان و لە 28ی حوزەیران لە گردی دووپشکا و لە 1ی تەموزیش کاتژمێر 08:40 خولەک لە ناوچەی خانتور لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
1ی تەموز کاتژمێر 16:00 هێزەکانمان لە دەڤەری خانتور لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بە توندی لە یەکینەکانی دوژمنیاندا، لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانە هیچ زانیاریەک بەدەست نەخرا. دوای چالاکیەکە هێزەکانمان دوو جاری دیکە ڕووبەرووی یەکینەکانی دوژمن بوونەوە و شەڕیان کرد. لەو شەڕانەشدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
هاوکات هێزەکانمان لە دژی یەکینەکانی دوژمن لە گردی شەهید ئادار چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کو بە توندی هێرش کرایە سەر دوژمن، سەربازێک کوژرا.
لە دەڤەری دووپشکا 5 سەنگەر تێکشکێنران
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17:00 هێزەکانمان لە دەڤەری گردی دووپشکا لە دژی هێزی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەرەکانی دووژمن، 5 سەنگەر تێکشکێنران و چەندین سەربازیش سزا دران.
26 و 30ی حوزەیران لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە دەڤەری خانتور دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی شۆڕشگەر و وڵات شەهید بوون.
لە ڕاگەیێنراوێکدا لە 28ی حوزەیران ڕامانگەیاندبوو، لە ئەنجامی شەڕی ناوچەی شەشداردا هەڤاڵێکمان بە ناوی سەما شەهید بووە. ئەو هەڤاڵەمان دوای ئەوەی لە شەڕدا بریندار دەبێت، لە لایەن دوژمنەوە بە دیل دەگیرێت.
لە خواکورک ڕادارێک تێکشکێرا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕونیادا، ڕادارێکیان لە گردی شەهید ئاخینی سەر بە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کردە ئامانج. لەو چالاکیەدا ڕادارەکە تێکشکێنرا. دوای چالاکیەکە هێزی داگیرکەران، دەوروبەری ناوچەکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە.
چالاکیەک لە دژی ئۆتومبیلێکی زرێپۆشی سەربازی
29ی حوزەیران کاتژمێر 23:00 هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی لە سەر ڕێگای گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە بە توندی هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلە سەربازیە، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانرا. لەو چالاکیەدا هەڤاڵێکمان بە ناوی #پارتیزان بۆتان# کە بە قارەمانانە جەنگا، شەهید بوون.[1]