چالاکی هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین لەدژی داگیرکەری بەردەوامە. زانیاری لەبارەی چالاکی هێزەکانمان کە لە زۆر دەڤەر لە داگیرکەرانیانداوە بەم شێوەیەیە:
26-6-2020 هێزەکانمان لە دەڤەری شەدارا چالاکیەکی لەدژی یەکینەکانی دوژمن ئەنجامدا. لەو چالاکیە کاریگەرەدا 2 سەربازی دوژمن سزادران.
29-6-2020 هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیمان کاتژمێر 11:45 لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاکیان ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی ئەو چالاکیە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 14:00 داگیرکەران کاتێک لە گردی خانتوور بەرەو دۆڵی بەرازانەوە دەچوون هیزەکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان خستە ژێرکۆنتڕۆڵیان و چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا هێزەکانمان لەنزیکەوە بە کاریگەری لە دوژمنیاندا و 10 سەربازیان سزادا. هێزەکانمان تا کاتژمێرەکانی ئێوارە لە دوژمنیاندا و گولەیان لە یەکینەکانی دوژمن باراند کە بەرگیریان دەکرد. لەو چالاکیەدا تا کاتژمێرەکانی شەو ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، کاتێک زانیاری زیاتر لەسەر ئەو چالاکیە گەیشتە دەستمان بۆ ڕای گشتی بڵاویدەکەینەوە.
کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لە دەڤەری گردی دووپشک لەدژی سەربازە داگیرکەرەکانی تورک چالاکیان ئەنجامدا و قەناسبەدەستەکانمان چالاکیان کرد. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزادرا.
کاتژمیر 16:30 هێزەکانمان لە گردی کاتۆسوول بە قەناس لە دوژمنیاندا و لەو چالاکیەدا سەربازێک کوژرا.
#شەمزینان#
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
28-6-2020 کاتژمێر 08:50 هێزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لە گردی لەیلەکی شەمزینانی #جۆلەمێرگ# چالاکیان بە قەناس ئەنجامدا و سەربازێک سزادرا.
29-6-2020 کاتژمیر 14:30 هیزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لە گردی جبری قەرەقۆلی #بێزەلێ#ی ناوچەی شەمزینان چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە بەهێزی لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمندرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
#خواکورک#
29-6-2020 کاتژمێر 12:30 هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە گردی کۆردینە چالاکیەکی لەبەرامبەر سەربازە داگیرکەرەکان ئەنجامدا. لەو چالاکیە سەرکەوتووەدا لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن درا و سەنگەر و پەناگاکان لەسەر سەری 4 سەرباز وێرانکرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەدا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کرد و بە هەلیکۆپتەری سکورسکی کوژراو و بریندارەکانی گواستەوە.
هەمان ڕۆژ سوپای داگیرکەری تورک لەنیوان #گردی لێلیکان# و کەڤۆرتێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان دوژمنیان کۆنتڕۆڵ کرد و کاتژمیر 16:30 لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. دوای چالاکیەکە یەکینەکانی دوژمن هەوڵیاندا دەستوەردان بکەنەوە بەڵام هێزە قەناسبەدەستەکانمان چالاکیان ئەنجامدایەوە. لەو چالاکیەدا 3 سەربازی دوژمن سزادران.
لە ڕاگەیەنراوی خۆماندا لە 2020-6-29 باسی ئەوەمان کردبوو کە 2020-6-25 هێزەکانمان لە گۆڕەپانی دۆڵی حەیدەرانی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵێکی دوژمن تێکشکێنرا و 4 سەرباز سزادران و دوای چالاکیەکە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا و هاوڕێکەمان بروسک بۆتان شەهید بوو.
هاوڕێکەمان بروسک لە جزیر لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. بەهۆی ئەوەی لەناو خیزانێکی بەو شێوەیەدا گەورە بوو کە هەموو کاتێک خاوەنداریان لە بەها وڵاتپارێزیەکان دەکرد، بە گەنجێتی بووەتە ئەڤینداری #تەڤگەری ئازادی# کورد. تێگەیشت تا کۆتایی بە فاشیزم و داگیرکەری تورک لەسەر کوردستان نەهێنرێت کورد ئازاد نابن و لەم چوارچێوەیەدا ڕووی کردە ناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی. هاوڕێ بروسک کە بڕیاریدا لە چیاکانی کوردستان #گەریلا#یەتی بکات، بڕیاریدا لە چوار پارچەی کوردستان بۆ گەلەکەمان تێکۆشان بکات. لەگەڵ ئەوەی گەنج بوو زۆر چالاک بوو و لە ڕووی سەربازیەوە خۆی بەرەو پێشەوە برد. لە ماوەیەکی کەمدا بووە گەریلایەکی زیرەکی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و لە بەرەی پێشەوە لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە بەرپرسیاری پارێزگاری لە گەلەکەمان کرد. تا دوایین ساتی ژیانی تێکۆشانێکی گەورەی کرد و لە هەموو ساتێکی ژیانی گەریلایەتی خۆیدا بە شێوەیەی تێرکەر ژیا و ڕەنجێکی زۆر کێشا.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ شەهید بروسک و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین تا خەون و خەیالێ شەهیدەکانمان کە ژیان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد و کوردستانێکی ئازادە جێبەجێ نەکەین، دەست لە تێکۆشانی سەرفرازی بەرنەدەین.[1]