'بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە'
بۆ بەرێزان
نەتەوەیەکگرتوەکان
ئەنجومەنی نوینەرانی ئیراق
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی ئیراق
ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان
ئیمە وەک (ریکخراوی ژیانەوەی گەنجان) کەمپینیکمان ڕاگەیاندوە لە پێناوی ڕێگەگرتن لە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و ئێراق. داوادەکەین:
1_ بە زوترین کات بنکە و بارەگا سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ئیراق دەربکریت. دەربارەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2011 پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بۆ دەرکردنی هەموو بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوپای تورکیا، بەڵام نەکەوتۆتە واری کردارییەوە. داوادەکەین ئەم بڕیارە بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت.
2_دروستکردنی هێڵی دژەفڕینی ئاسمانی بۆ ڕێگەگرتن لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ئێراقدا.[1]