لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان لەڕاپۆرتی شەش مانگیدا ڕایدەگەیەنێت 199 پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان کراوە.
ئاوێنە - زریان محەمەد: دکتۆرە نەزاکەت، سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان بەئاوێنەی ڕاگەیاند لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 حاڵەت بەرامبەر 199 دەزگا و ڕۆژنامەنوسان پێشێلکاری کراوە.
راشیگەیاند 20 حاڵەتی دەستگیرکردن هەبووە بەرامبەر 50 ڕۆژنامەنوس، 37 حاڵەتی ڕێگەنەدان بەڕوماڵکردن هەبووە بەرامبەر بە 72 ڕۆژنامەنوس وە 19 حاڵەتی هێرش و سوکایەتی هەبووە بەرامبەر بە 60 ڕۆژنامەنوس وە 5 لێدان هەبووە بەرامبەر بە 11 ڕۆژنامەنوس وە 1 حالەتی وەرگرتنی بەڵێننامە هەبووە وە 1 حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵ هەبووە وە 3 هەڕەشەکردن هەبووە بەرامبەر بە 4 ڕۆژنامەنوس.
ئاماژەی بەوەشدا، 197 پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕەگەزی نێربووە وە 2 پێشێلکاری لە ڕەگەزی مێ بووە، زۆرترین پێشێلکاری لە شاری #هەولێر# بووە کە 32 حاڵەتە، #سلێمانی# 16 حاڵەت #دهۆک# 11 حاڵەت #هەڵەبجە#ی شەهید 7 حاڵەت #کەرکووک# 16 حاڵەت موسڵ 1 حاڵەت #خانەقین# 1 حاڵەت بەغداد 1 حاڵەت ڕۆژئاوای کوردستان 1 حاڵەت.[1]
#05-07-2020#