بەپێی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە چالاکی گەریلاکاندا لە ماوەی 2 بۆ 5ت تەموزدا 13 سەربازی تورک سزادراون.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
2ی تەموز کاتژمیر 21:00 و 4ی تەموز کاتژمێر 14:30 هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لە گردی شەهید بێریتان چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 سەربازی تورک سزادران.
3ی تەموز کاتژمیر 12:30 و 4ی تەموز کاتژمیر 10:30 و 15:00 هێزەکانمان یەژاستار لە ناوچەی تەپێ تونێلی شەشدارا، لەدژی داگیرکەران ڕیزە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا 3 سەرباز سزادراون.
5ی تەموز ئەمرۆ کاتژمیر 02:30 هێزەکانمان لە گردی دووپشک لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە سێ لاوە یەکینەکانمان لە دوژمنیاندا و 4 سەربازی دوژمن سزادران.
ئەمڕۆ کاتژمیر 06:00 و 07:00 هێزەکانمان لە گردی دووپشک لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە بەر یەکینەکانی دوژمن کەوت، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
5ی تەموز کاتژمێر 06:40 هێزەکانمان یەەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی سووری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا. لە چالاکیەکەدا 2 بارەگا و سەنگەر تێکشکێنران و چەکێکی ئەی4ی قوڕسیش تێکشکێنرا و 4 سەربازی دوژمن سزادران. داگیرکەران دوای چالاکیەکە بە هاوەن و ئۆبۆس ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا هەروەها ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی لە 4ی تەموز بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کراوە و بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، 4ی تەموز کاتژمیر 10 ناوچەی درێی هەرێمی ئاڤاشین، کاتژمێر 13 ناوچەی دەرارای هەرێمی مەتینا و کاتژمێر 15 ناوچەی گۆشین و کۆلیتی هەرێمی خواکورک لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکان تورکەوە بۆردومانکراوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە.[1]