لە یادی شەهید غەریبدا لە سلێمانی پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی #پەکەکە# لە لایەن حەسەن جوودیەوە خوێنرایەوە.
جودی لە سەرەتای پەیامەکەدا، لە کەسایەتی شەهید دیار غەریبدا، یادی هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی کوردستانی کردەوە و وتی: شەهید دیار غەریب بۆ دۆزی گەلی کورد، خاوەنی ڕۆڵێکی گەورە بوو. 25 ساڵ تێکۆشانێکی گەورەی کرد. خاوەنی هەڵوێستێکی شۆڕشگێرانە و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارێکی گەورە و پێشەنگ بوو. فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆی بۆ خۆی بە بنەما گرتبوو. یەکێک بوو خوڵقێنەرەکانی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ. زانستی خۆی، لەگەڵ کۆمەڵگا کرد بە یەک و خستبووە خزمەتی گەل. نمونەی کەسایەتیەکی ئازاد بوو. هەڤاڵ هەڵمەت لە هەر چوار پارچەی کوردستان، خەباتەکانی پەکەکە جێبەجێ کرد. بە تایبەت بۆ پرسی یەکڕیزی و سەربەخۆبوونی گەلی کورد و جێبەجێکردنی پارادیگمای خۆسەری ڕێبەر ئاپۆ ڕەنجێکی گەورەیدا. بەم ڕەنجە ناسرایەوە و هەموو کەسێک خۆشی دەویست. سەرکەوتنی ژنان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی لە ناو کۆمەڵگادا دەچەسپاند و بۆ سەرکەوتنیشی چی پێویست بوو، کردی.
جودی تیشکی خستە سەر خۆڕاگری گەریلا و بەم شێوەیە دوا:گەریلا ئێستا لە هەموو شوێنێک، لە کۆڵانەکان، گوندەکان، شار و شاخەکان دەجەنگێت و لە خۆڕاگریدایە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئاواتی شەهیدانی خۆڕاگری ئازادی گەلی کورد جێبەجێ بکەین. بانگەوازیشمان بۆ هەموو گەنجان ئەوەیە کە بە ڕۆح و ڕۆڵی دیار غەریب لە دژی داگیرکاری و هێڵی خیانەت ڕاپەڕن.
دواتر پەیامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە لایەن هۆزان دالاهۆوە خوێنرایەوە.
دالاهۆ شەهیدانی ئازادی بە بیر هێنایەوە و وتی:لەم سەردەمەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی گەلەکەمان بە ڕۆحی هەڤاڵ هەڵمەت و قاسم و زین هەیە. هەر شەهیدێک میراسێکی بۆ بەجێهێشتووین. بۆیە تێکۆشانی ئازادیمان بەردەوام دەبێت. هەڤاڵ هەڵمەت پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بوو. ئێش و ئازاری گەلی خۆی لە قوڵایەوە هەست پێکرد و بۆیە بە کین و تووڕەیەوە شەڕی کرد و تێکۆشانێکی گەورەیدا. بە تایبەت لە دژی هێڵی خیانەت و نۆکەری، تێکۆشانی کرد. لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە کەسایەتی وەکو هەڵمەت هەیە. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین، بە تایبەت گەنجان و ژنان و گەل بە گشتی کە لە دژی داگیرکاری هەڵ#سنە# سەرپێ و تێکۆشان بکەن.
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا پەیامی بزوتنەوەی ئازادی، ڕێکخستنەکانی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕێکخستنی گەنجانی وڵاتپارێز، ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان و هەروەها پەیامی خوشکی شەهید دیار غەریب، خوێنرانەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، گروپی موزیکی شەهید ئۆزان چەند بەرهەمێکی شۆڕشگێری کە لەسەر شەهیدان ئامادەی کردبوو، پێشکەش کرد.[1]