فەرمانداری #یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان# YRK ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ڕاگەیاند
لە بەرانبەر داگیرکاری دوژمن لە هەر چوار پارچەی کوردستان، تێکۆشانی بێ هەمپای گەلی کورد، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی لە سەرتاسەری وڵات پەرەی سەند، گەنجانی کورد بە ناسینی بزوتنەوی ئاپۆیی لە هەر لایەکی وڵاتەوە، بەشداری خەبات و تێکۆشانی ڕزگاری دەبوون و جێگای خۆیان لە ناو ڕیزی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا دەدی، یەک لەو جەوانە بە ئیرادە و تێکۆشەرانە هەڤاڵ شەڕزان وڵات بوو، کە لە شاری قەرسی باکوری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر لە دایک بوو، بە ساڵان لە ناو خەباتی گەنجاندا تێکۆشانی کرد، و دەمێکی لە ناو زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانی کرد، پاشان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. بە بێ ئەوەی کە سنوورەکانی دەستکردی داگیرکەران بناسێت هەر لە سەرەتای بەشدار بوونی، ناو ڕیزی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگا دەگرێ و لە هەرێمەکانی #ورمێ# هەتا دەگاتە #قەندیل# و شاهۆ چالاکانەو فیداییانە بە بێ وچآن تێکۆشانی کرد. لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی تێکۆشآنی ماندوونەناسانەی، هەڤاڵ شەڕزان وەکو فەرماندەیەکی لێهاتوو بە دەیان کادر و شەڕوانی پەروەدە کرد و ئامادەی بەری تێکۆشانی کرد.
مەخابن لە ئەنجامی قەزایەکی هەڤاڵمان شەڕزان وڵات لە ڕێکەوتی 25-6-2020 لە هەرێمی #مەریوان# دەچێتە پلەی بەرزی شەهادەت و تەڤلی کاروانی نەمری شەهیدان دەبێت، سەرەتا پرسە و سەرخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید شەڕزان وڵات و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، شەهادەتی لە ناکاوی هەڤاڵی قارەمانمان شەڕزان وڵات لە دڵی هەموو ڕێ هەڤاڵانی و گەلە وڵاتپارێزەکەمان ئێشێکی قورسی درووست کرد، ئێمە وەک ڕێ هەڤاڵی تێکۆشانی شەهید شەڕزان پەیمانمان بەردەوامی ڕێگای شەهیدانە و بەڵێن دەدەین هەتا دوایین هەناسەمان لە سەر ڕێبازی شەهیدان تێکۆشآن بکەین و ئازاد کردنی کوردستان کە ئاواتی شەهیدانمانە پێک بێنین.
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:
ناو و پاشناو: #مەزڵوم توران#
کودی ڕێکخستنی: شەرزان وڵات
ناوی دایک: فاتمە
ناوی باوک: ئیسماعیل
لە دایک بوون: 1-12-1992 قەرس
بەشدار بوون: #03-06-2012# ئانکارا
شەهید بوون: 25-6-2020 هەرێمی مەریوان