لە ڕاگەیێنراوێکی #هەپەگە#دا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە 8ی تەموز کاتژمێر 09:00 لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید ئادار جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و سەربازێکیان سزادا.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە 8ی تەموز کاتژمێر 22:30 خولەک لە دژی هێزی داگیرکەران کە لە گردی شەهید دەورێش لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جیگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا، کە هێرشێکی توند کرایە سەر سەنگەر و حەشارگەی داگیرکەران، 2 سەربازی دوژمن سزا دران.
لە هەمان چوارچێوەیەدا هێزەکانمان دیسان لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی 8ی تەموز سەنگەر و حەشارگەی داگیرکەریانیان لە نزیک قەرەقۆلی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ کردە ئامانج و چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەشدا سەربازێک سزا درا.
کاتژمێرەکانی شەوی 7ی تەموز سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری بۆغازی بەرخ، بۆغازی باز، دەڤەری کەڤۆت و مەلائەمین دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کرد. داگیرکەران بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و هاوکات بە ئۆبوس و هاوەن ناوچەی ئۆپڕاسیۆنیان بوردومان و تۆپباران کرد. ئەم ئۆپڕاسیۆنە شەوی 8ی تەموز بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.
7ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتژمێر 12:50 خولەک دەڤەری سیدای سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هەڤاڵانمانی بەدواوە نەبوو.[1]