2020-07-03 لە هەرێمی خانتووری سەر بە #حەفتانین#ی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک هەڤاڵمان گۆران، ڤیان و خابوور شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: گۆران گۆیی
ناو و پاشناو: محەمەد بایرام
شوێنی لەدایکبوون: #ئەدەنە#
دایک و باوک: سینەم و فەیزوڵلا
شوێن و مێژووی شەهادەت: 03-07-2020 حەفتانین
نازناو: ڤیان دەڤریم
ناو و پاشناو: جینا تەرپووش
شوێنی لەدایکبوون: #کۆبانێ#
دایک و باوک: جەلیلە و محەمەد
شوێن و مێژووی شەهادەت: 03-07-2020حەفتانین
نازناو: خابوور ئینتیقام
ناو و پاشناو: عومەر ئیسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: فاتیمە و چەرکەز
شوێن و مێژووی شەهادەت: 03-07-2020 حەفتانین
#تەڤگەری ئازادی کوردستان# داستانی ژیانەوەیە. لە تێپەڕبوونی مێژووی جیهاندا هێزە ئیمپریالیست و داگیرکەرەکانی هەرێمی بە هاوپەیمانی نێوانیان زۆر گەلی ژێردەستەیان لەناوبردووە و سیستمی داگیرکەری خۆیان دروست کردووە. کوردستان بۆ ناوەندی سیستمی داگیرکەری گۆڕاوە، مافی گەلی زەوتکراوە و بە تواندنەوەیەکی سیستماتیک بەرەو لەناوبردن براون. ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندنی بزوتنەوەکاندا بە وتەکانی سەرەتایی خۆی ئەم داگیرکاری و قڕکردنەی شیکردووەتەوە. ڕایگەیاندووە کە بەرخۆدانی دژی ئەوە سەختە. ساڵەکانی سەرەتای تەڤگەری ئازادی بوون بە ساڵەکانی تێکۆشانی ژیانەوە و دواتریش بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری گۆڕا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زۆر جار بۆ لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی لە #باشووری کوردستان# دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و هەموو کاتێکیش هەڵوەشایەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری هێزە ئیمپریالیستەکان بە چەک و تەکنەلۆژیایی پێشکەوتوو و بە بەشداری پێکردنی هێزە نۆکەرە هەرێمیەکان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لە باشووری کوردستان جارێکی تر دەستی بە هێرشی داگیرکەری و لەناوبردن کردووە.
هاوڕێکانمان گۆران، خابوور و ڤیان لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنەکە لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، بە ئیرادە و بڕوایەکی گەورەوە شەڕ دەکەن و بوون بە پێشەنگی بەرخۆدانی مێژوویی.
هەر یەکە لە هاوڕێکانمان گۆران، ڤیان و خابوور لە خاکی کوردستانی قاڕەمان گەورە بوون، بە عەقڵیەتی وڵاتپارێزی پەروەردە بوون لەناو کۆمەڵگایەکی قاڕەمان و دڵسۆزدا بەشدارینا لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.
هاوڕێکانمان کە دەیانزانی لە ڕێگای تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورددا تێکۆشان دەکەن لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ساتی شەهیدبوون بە متمانە و عەم عەقڵیەتەوە بەشداریان لە ڕێزەکانی بەرخۆداندا کرد. بە تێکۆشەری و فیداکاری بوون بە سەرچاوەی سوود وەرگرتن بۆ هاوڕێکانیان. هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
بەشداریان لە چالاکیەکانی بەرخۆدانی حەفتانیندا کرد کە گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا و بوون بە قارەمانی بەرخۆدانی داستانی. هاوڕێکانمان گۆرنا، ڤیان و خابوور بە هەڵوێستی فیدایی فەرمانی سەرکەوتن بە هاوڕێکانمان دەدەن.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین بە ڕۆحی تۆڵەسەندەوەی فیدایی خاوەنداری لە یادەوەریەکانیان دەکەین و شایەنی ئەوان دەبین.