ڕژاک ڕایگەیاندووە، تورکیا لە زۆر شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیرکاریی بەڕێوەدەباب، بەڵام تەنها جێگەیەک کە داگیرکاریەکانیان زۆر ئەنجام دەگرێت هەرێمی کوردستان و عێراقە.
هەر لەو بەیاننامەدا، باس لەوەکراوە، کە لە 1992ەوە تورکیا بۆردوومانی باشوری کوردستان دەکات و جگە لە شۆڕشگێڕان چەندین کۆمەڵکوژی هاوڵاتیانیشی ئەنجامداوە، “هەروەها داگیرکاری ئابوری بەشێوازێکی زۆر قوڵ بەرێوە دەچێت بەهەموو پێوەرێک لەئێستادا بەهۆکاری ڕێکەوتنی 50 ساڵەی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا خاوەنی هەموو نەوتی هەرێمی کوردستانە، جگە لە هەبوونی چوار هەزار کۆمپانیای تورکیا لەناو شارەکانی هەرێم، ئەمانەش دەیان کێشەیان لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستکردووە و عێراقیش بوودجە نانێرێت و کیشەی ئابوری زیاتر کردووە، بۆیە بۆ ناڕەزایی دژی نەبوونی مووچەش دەبێت ناڕەزایی دژی داگیرکاریی بێت”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەرێمی کوردستاندا داگیرکاری کلتوری تورکیا لە ڕێگەی کردنەوەی قوتابخانە و زانکۆی تورکی و کاری هونەرو ڕاگەیاندنە داگیرکاریەکانیان کە جگە لە ڕاگەیاندنی فەرمی و فیلمی دۆبلاژکراوە تورکییەکان ژمارەیەک ڕاگەیاندنی بەناو کوردی تەواو لە خزمەتی تورکیادان، ئەمانەش بوون بەهۆی “زۆربوونی توندوتیژیی و کلتوری توندوتیژی و کارکردن لەسەر کلتوری سەرمایەداری و بەکاڵاکردنی ژنان، بۆیە ئێمە پێمان وایە سەرچاوەیەکی سەرەکی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان داگیرکاریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە لەسەرهەرێمی کوردستان و عێراق، گرنگە ئێمەی ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نادیموکراتی و تەواوی قەیرانەکان بۆبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر ژنان، بەرەنگاری هەموو داگیرکاریەکان ببینەوە. بەچالاکی دیموکراتی و بەهەڵوێست دەربرین لەدژی هەموو داگیرکاریەکان ئاستی تێکۆشانی ژنان بڵند بکەین.[1]