دەقی ڕوونکردنەوەی #وەزارەتی دارایی#:..
ماوەیەکە لە لایەن هەندێک دادوەر و پارێزەر و کەسایەتی و میدیاکاری بەرێزەوە پرسیارمان لێدەکرێت دەربارەی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێکی بەڕێز. ئێمە بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەێنین.
یەکەم: هیچ نووسراو و داواکارییەکی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.
دووەم: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێکدا بڕیار و کاری نایاسایی تێپەڕێنێت.
#13-07-2020#