ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە، 14ی تەموز کاتژمێر 16:00 هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گردی شەهید بێریتان چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکیەکەدا سەربازێک سزا دراوە.
هەپەگە هاوکات ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک 14ی تەموز کاتژمێر 13:00 ناوچەی کارکەری سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کردوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانی گەریلای بەدواوە نەبووە.[1]