لە ڕاگەیێندراوێکی پۆلیسی #سلێمانی#دا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-07-2020 بڵاویکردووتەوە هاتووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنکەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای لێکۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاریان بازرگانیکردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە.
پۆلیسی سلێمانی ناو و تەمەنی تۆمەتبارەکانی بڵاوکردووەتەوە کە حەوت کەسیان نیشتەجێی سلێمانین و کەسێکیشیان نیشتەجێی بەغدایە، شەشیان عەرەبن و دووانەکەی دیکەش کوردن و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 47 ساڵە.
ناوی تۆمەتبارەکان کە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوونەتەوە بریتین لە:
(أ، ی، ع) لەدایکبووی 1996، کوردی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ه، ع، س) لەدایکبووی 1986، کوردی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ع، أ، م) لەدایکبووی 2000، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(م، أ، ح) لەدایکبووی 2000، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ی، س، م) لەدایکبووی 1994، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(أ، ح، ز) لەدایکبووی 1973، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ه، ی، ت)لەدایکبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا.
(ع، ع، ک) لەدایکبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات کە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.[1]