حەفتانین
هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا، لە 15ی تەموز کاتژمێر 15:50 خولەک لە دژی سوپای داگیرکەر لە گەردی شەهیدان چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.
خواکورک
16ی تەموز کاتژمێر 04:00 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید دەروێشی سەر بە خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج، ژمارەی سەربازە کوژراو و برینداری داگیرکەران نەزانرا.
#دەرسیم#
سوپای دەوڵەتی تورک لە نزیک گوندی چاکماکلیی سەر بە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، خەریکی دروستکردنی قەرەقولێکین. هێزەکانمان لە یەژا-ستار 14ی تەموز کاتژمێر 08:00 لە دژی یەکەیەکی سەربازی کە ئاسایشی قەرەقولەکەیان لە ئەستو گرتبوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە بە توندی هێرش کرایە سەر ئامانجەکان، 2 سەرباز سزا دران و 2 سەربازیش بریندار بوون. یەکینەکەیان کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا، بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگەکانیان.
هێرشە ئاسمانیەکان
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانیەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکان پارستنی میدیا. لەم چوارچێوەیەدا:
14ی تەموز کاتژمێر 01:00 فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری خانتوری سەر بە هەرێمی حەفتانین و 15ی تەموزیش کاتژمێر 17:00 ناوچەی بەکتوریای سەر بە حەفتانینیان بوردومان کرد.
15ی تەموز کاتژمێر 22:30 خولەکیش فرۆکە جەنگیەکان گردی #ئامێدی#ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیی سەر بە #دهۆک#یان بوردومان کرد.[1]