ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی
قەسەدەقەسەدە لەبارەی ڕۆژی یەکەمی قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری هاوپەیمانان لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی
داعشداعش دەستیان بە قۆناغی دووەمی هەنگاوی لەناوبردنی تیرۆر کرد.
لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی چەتە تیرۆریستەکان و کەسانی گۆماناوی، هێزەکانمان لە شارەکانی بسەرا و شیهەلی باکووری دێرەزۆر هەڵیانکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان و زۆر کەسی گۆماناویان دەستگیر کرد.
لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەکێکی کەڵاشینکۆف، بی کەی سی، ژمارەیەک دەمانچەی بێدەنگ، ڕۆکێتی ئار پی جی7 و ژمارەیەک چەکی جیاوازدا گیرا.
هەروەها 24 چەتەی داعش و کەسی گۆماناوی دەستگیرکران.
هەنگاوی لەناوبردنی داعش تا دەگاتە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.
[1]