ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکی گەریلاکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە
هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا 17ی تەموز لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاژکیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا:
کاتژمێر 09:40، 12: 05 و 17:05 هێزەکانمان لەدژی سەربازە داگیرکەرەکان لەسەر گردی شەهید جوودی لە دەڤەری شەشدارا چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا 3 سەربازی دوژمن سزادران.
هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی تونێکی سەر بە شەشدارا بە قەناس چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا سەربازێک سزادرا.
کاتژمێر 13:00 هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید بێریڤان چالاکیان ئەنجامدا و سەربازێکیش لەوێ سزادرا.
هەپەگە لەباری هێرشی ئاسمانی ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
فڕۆکە دەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک 17ی تەموز کاتژمێر 13:30 دەڤەری شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان لەگەڵ دەڤەری کرێکار و شەهید شاهینی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە، بەڵام لەناوچەکە ئاگرکەوتوەتەوە.[1]