بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی نەوزاد سابیر ئەحمەد
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنی (نەوزاد سابیر ئەحمەد)مان لە شاری کەرکووک پێگەیشت.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین(نەوزاد سابیر ئەحمەد) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
18ی7ی2020