قۆناغی دووەمی هەڵمەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) لە ناوچەکانی دێرەزۆر لە دژی شانە نوستوەکانی
داعشداعش لە 3هەمین ڕۆژدایە.
ئۆپراسیۆنەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزۆر،
یەپەژەیەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت و بەلانیکەمەوە 28 چەتەی داعش دەستگیرکراون.
ساسۆن تۆڵهەڵدان فەرماندەی قەسەدە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لە نزیکی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەڕێوەدەچێت.
تۆڵهەڵدان ڕایگەیاند، ئەوان لە شارۆچکەکانی باسیرە، زر، شەهیل، زیبان و حەوایجە لە ژمارەیکی زۆر خاڵەوە ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن و دەستیشیان بەسەر جبەخانەیەکی زۆری چەتەکاندا گرتوە.
[1]