فەرماندەیی گشتی تەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) بەبۆنەی ساڵیادی شۆرشی 19ی تەموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لەسەر شۆڕشی 19ی تەموز 8 ساڵ تێپەڕ بوو. لە 9مین ساڵی شۆڕشدا لەگەڵ هەموو هێرشی داگیرکاری، شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلانی جیهان هیوایەکی گەورەیە. هێلێ دیموکراتیک، ژینگەپارێزی و ئازادی زایەندی هەنگاو بە هەنگاو بە خوێنی شەهیدە قاڕەمانەکان پراکتیزە دەکرێت.
وەک هەموو ئەزموونەکانی شۆڕشانی جیهان بێگۆمان شۆڕشی ڕۆژئاواش لەناو بارودۆخێکی سەختدا هەڵگیرسا. شۆرشی ڕۆژئاوا لە هەڵگیرسانی تا هێرشی تیرۆری #داعش# و هاوکارەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕووبەڕووی هەوڵی تێکشکاندن بووەوە. بەڵام گەلی ئازادیخوازمان لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری لە سەرەتای شۆرشەوە و تا ئەمڕۆمان بۆ شەرەفی مرۆڤایەتی بەرخۆدانێکی گەورەیان بەرێوەبرد.
شۆرشی 19ی تەموز بە هەموو جیهانی پیشاندا کە بە تەنها ڕێگای دەرکەوتن لە قەیرانی سیستمی کاپیتالیزم کە هەموو جیهانی گرتووەوەتە، هێڵێ نەتەوەی دیموکراتیکە. ئەمەش بووە تاکە نمونە بۆ هەموو گەلانی جیهان. لەبەرئەوەش شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلان بووەتە نمونەی خوڵقاندنی داهاتوویەکی ئازاد. نیشانەی هەرە بەرچاوی ئەوەش ئەوەبوو کە لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان بەشداریکردن لەناو شۆرشی ڕۆژئاوادا دروست بوو.
لەگەڵ هەموو هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ڕۆناکی شۆرش، ئێمە وەک یەپەگە جارێکی تر تەئکید لەسەر هەڵوێستی بە بڕیاری خۆمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆمان پارێزگاری لە شۆڕش، گەل و کۆمەڵگاکەمان بکەین. ئێستاش کە ساڵیادی شۆڕشی 19ی تەموزە لە هەمانکاتدا ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) یە. ئێمە بەم بۆنەیەوە جارێکیتر بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و لە بەرانبەر هەموو هێرشە دواکەوتووەکان دەبینە گەرەنتی شۆڕش و گەلەکەمان دەپارێزین.
لەسەر ئەم بناغەیە 8مین ساڵیادی شۆڕشی 19ی تەموز لە ڕێبەری گەلی کوردستان ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش و لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.[1]