هێزەکانی سوریای دیمکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) لە چوراچێوەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەدا وەریانگرتووە، لە شارۆچکەی زیبان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە دژی حەشارگەکانی
داعشداعش ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدا.
لەو ئۆپراسیۆنەدا 7 کەس دەستگیرکراون، کە هاوکاریی چەتەکانی داعشیان کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانەی چەتەکاندا.
قەسەدە لە دژی شانە نوستوەکانی داعش لە 10ی حوزەیرانی 2020ەوە لە ناوچەکانی
حەسەکەحەسەکە و دێرەزۆر دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد و قۆناعی دووەمی ئەو ئۆپراسیۆنە لە 17ی تەممووزەوە دەستیپێکردووە.
هێزەکانی قەسەدە، هێزەکانی ناوخۆ، یەکەکانی پاراستنی سنوور،
یەپەژەیەپەژە و یەکەی کۆماندۆ و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژ بە داعش بەشدارن لەو ئۆپراسیۆنەدا.
لە ڕۆژی دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەدا 24 چەتەی داعش و لە ڕۆژی دووەمدا چەتەیەکی تری داعش و جبەخانەیەک و ڕۆژی سێیەمی ئەو ئۆپراسیۆنەشدا 34 چەتەی تری داعش دەستگیرکران.
[1]