یەکەکانی تۆڵەی شەهید دەڤریم بۆتان لە یەکەکانی یەپەسە ژن لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوە لە داگیرکەران و سیخوڕان لە ئیزمیر، مێرسین و چۆروم چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدا.
لە بنکەی پۆلیسەکان درا
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەسە ژن دا هاتووە:
ئەندامانی یەکەکەمان لە 14ی تەممووزدا و لە کاتژمێر 21:00 دا کادیفەکالەی ئیزمیر لە بنکەی پۆلیسیان دا. ئەو چالاکییە بە بۆمبی ئاگرینی تێکەڵ بە ماددەی ڕەق ئەنجامدرا، بەڵام ژمارەی پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوەتەوە. دوای چالاکییەکە دەورووبەری بنکەکە گیرا و ئامبولانس بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان چوونە بنکەکە. یەکەکەمان بە سەلامەتی و بەبێ زیان لە ناوچەکە دوورکەتنەوە.
کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران
لە 18ی تەممووزدا لە ئەردەملیی مێرسین لە دژی کارگەیەکی لایەنگری ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا و کارگە لەبەر یەک هەڵهوەشا.
هەر لەو ڕۆژەدا و لە 18ی تەممووزدا ئەندامانی یەکەکەمان جارێکیتر چالاکییان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ئۆتۆپارکی ناوچەی پیشەسازیی چۆروم ئاگری تێبەردرا و لەو چالاکییەدا دەیان ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان سوتێنران.
'ئێمە لێپرسینەوە لە هێرشەکان بۆ سەر ژنان و منداڵانی کورد دەکەینەوە'
یەکەکانی تۆڵەی شەهید دەڤریم بۆتان لە یەپەسە ژن ئەوەشیان ڕاگەیاندووە دەوڵەتی تورکی دەستدرێژکار و فاشیست هێرشەکانیان بۆ سەر ژنان و منداڵانی کورد زیادیکردووە. لە شرنەخ، ئێلح و ئاگری دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان. ئێمە بە چالاکییەکانمان لێپرسینەوە لەو دەستدرێژییانە دەکەینەوە. ئێمە بێدەنگ نابین و خۆمان دەپارێزین. لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هەموو شوێنێکدا چالاکی ئەنجام دەدەین.[1]