دوای بەدواداچوونی دامودەزگا ئەمنییەکان لە سەر چۆنێتی ڕۆیشتنی دالیا مەحمود موسلیم بۆ تورکیا، توانرا لە ڕێگەی کەفیلی ناوبراو لە هەرێمی کوردستان بە ناوی بەیار ئەحمەد سەعید کە بازرگانێکی دانیشتووی
دهۆکدهۆکە، زانیاریی زیاتر بەدەستبخەین و ڕاستییەکانی پەڕینەوەی دالیا مەحمود موسلیم بۆ ناو خاکی تورکیا بخەینەڕوو.
بەیار ئەحمەد سەعید، کە دانیشتووی شاری دهۆکە و کاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات، چۆنیەتی گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز و دواتر بە قاچاخ ڕۆیشتنی دالیا مەحمود موسلیم بۆ تورکیا باس دەکات.
بەیار، نزیکایەتی و پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتی سەلامی یەڵماز هەبووە، لەکاتی هاتنی دالیا موسلیم بۆ هەرێمی کوردستان، بەیار لەسەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز دەبێتە کەفیلی و لەگەڵ سەلامی یەڵماز، لە ماڵەکەی خۆی دەیانحەوێنێتەوە.
دوای گەڕانەوەی سەلامی یەڵماز بۆ تورکیا، دالیا لە ماڵی بەیار دەمێنێتەوە و دواتر لە سەر داوای ماڵباتی سەلامی یەڵماز بە ڕێگەی قاچاخ دەینێرێتە تورکیا. بەیار، دالیا دەداتە دەست ئەو قاچاخچییەی کە ماڵباتی سەلامی یەڵماز بۆیان دەستنیشان کردووە و لەگەڵی ڕێککەوتوون.
دوای گەیشتنی دالیا بە ماڵباتی سەلامی یەڵماز، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، پەیوەندی بەیار لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێ و ماڵباتی سەلامی بە (بەیار)یان ڕاگەیاندووە کە سەلام و دالیا بە سەلامەتی بەیەکەوە گەیشتن و خۆیان ڕادەستی پۆلیسی شاری مێرسینی تورکیا کردووەتەوە و دەشیانەوێت دوای خۆناساندن بە پۆلیس ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن و بەیەکەوە بژین.
وەک لە پەیوەندییە ڤیدیۆکەشدا دیارە، سەلامی یەڵماز بە ئاشکرا بە بەیار ئەحمەد ڕادەگەیەنێت کە دالیا لە ڕێگەی قاچاخ دەرباز بووە و و هاتووەتە لای پیاوەکەی و پەیوەندیی بە هیچ کەسەوە نییە و خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا کردووە لە مێرسین و تەنیا خۆی و دالیا ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
بەداخەوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکانێک ویستیان ڕاستییەکان بشێوێنن و بازرگانی بەم بابەتەوە بکەن. ئێمە لە کاتێکدا ئەو زانیارییانە دەیخەینەڕوو، دووبارە ئامادەیی خۆمان بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی زیاتر لەمبارەیەوە دەردەبڕین. هیوادارین چیتر ئەم بابەتە بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەهێنرێت و واز لە ژیانی کۆمەڵایەتی و تایبەتی دالیا مەحمود و سەلامی یەڵماز بهێنرێت.
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
22-07-202022-07-2020