لە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکەدا هاتووە:
بە ناوی کۆمیتەکەمانەوە دەمانخواست بەشداریی مەراسیمی پرسەی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کە#سنە#زانی ببین و خەمباری و کەسەری خۆمان پیشان بدایە و ڕاستەوخۆ سەرەخۆشیمان لەو بنەماڵە هێژایەی تەریقەتی قادری بکردایە. بەڵام هەر وەک ئێوەش مەزەندەی دەکەن، لەبەر هەندێک هۆکار ئێمە نەمانتوانی ئەو خواستەمان بەجێ بهێنین، بۆیە ئەگەر درەنگیش بێت، ئێمە خواستمان پەیامی سەرەخۆشی خۆمانتان لەگەڵ بەش بکەین.
لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە لە بنەماڵە هێژاکەی و شوێنکەوتوانی ئازیزی شێخ سەرەخۆشی دەکەین و هیوای سەبریان بۆ دەخوازین. سەری بنەماڵە هێژاکەی و کۆمەڵگەی تەریقەتی قادری سەلامەت بێت، ڕەحمەتی خودای لێ بێت و جێی بەهەشت بێت.
بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە جەوهەری تەریقەتەکاندا ئەو هەوڵە هەیە کە بەها دیموکراتیکە ئیسلامییەکان، پێوەرەکانی ماف و دادپەروەری و ئەخلاق بڵاوبکرێنەوە و پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگە لە خەڵک بگەیەنن. یەکێک لە هەوڵە بنەڕەتییەکانی تەریقەت ئەوەیە، کە ئیسلامی محەمەدی بە پاکی بە موسوڵمانان بناسێنێت، لە دژی زوڵم و ناهەقی ڕایانوەستنێت. وەک دەزانرێت تەریقەتی قادری بە یەکەم تەریقەتی ئەو هێڵە دەزانرێت. تەریقەتی قادری لەبەر ئەوەی تەریقەتی یەکەمە و لە لایەن زانا و پیرانی کوردەوە لە کوردستان دەستیپێکردووە، بۆ ئێمە مانادار و هێژایە.
زانایەک بوو، خزمەتکاری ڕێگای باوەڕەکە بوو
قادری، لە مەدرەسە و دەرگای تەریقەتدا هاوبەشیکردن، پشتیوانی، بەرپرسیاری، خاکیبوون و بەهاکانی لەو شێوەیەی ژیان بۆ گەلی کورد و هەموو ناسنامەکان کە بەشداری تەریقەت بوون ڕوون کردەوە و بەو شێوەیە ئەرکە گرنگە ئایینی و نەتەوەییەکەی بەجێهێنا. ئەمڕۆش هەوڵ دەدات درێژە بەو کارانەی بدات. هەروەها نەریتێکی دێرینمان لەو باوەڕییەدا ئەوەیە، کە خزمەتێکی گەورەی بە کوردی، کولتور و ئەدەب و وێژەی کوردی کردووە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو نەریتە دێرینە ئەمڕۆ لەسەر ئەو پێوەرە بنەڕەتییانە هەوڵ دەدات، کە زیاتر خزمەت بکات. شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی زانایەک بوو، خزمەتکارێکی ڕێگای باوەڕەکەی بوو و تاوەکو کۆتایی ژیانی و سەرباری هەموو زۆر و زەحمەتییەکان هەوڵی دەدا درێژە بەو نەریتە بدات. کەسایەتییەکی بێ هاوتا بوو، کە نوێنەرایەتیی بەها ئایینی و نەتەوەییەکانی دەکرد.
هەر وەک دەزانرێت، قادری هاوکات زۆرێک پێشەنگایەتی گەلی بۆ سەرکردایەتی دۆزی کوردستان و وڵاتپارێزی کورد کردووە، هەزاران تێکۆشەری دڵسۆزی دۆزەکەی خۆی دروستکردووە. ئەوەی ڕێزداری شێخ هەوڵی دەدا نوێنەرایەتیی بکات ئەو پێوەرانە بوو. بەم بۆنەیەوە ئێمە زۆر بە کۆچی دوایی خەمناک و ناڕەحەت بووین و ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو شوێنکەوتوان و دەروێشە دڵسۆزەکانی کە یادی دەکەنەوە، ئە نەریتە ئیسلامییە کوردییە درێژە پێبدەن، کە شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی هەوڵی دەدا نوێنەرایەتیی بکات. ئێمە داوا لەوان دەکەین باشتر هاوکاریی تێکۆشانی یەکگرتووانەی گەلی کورد بدەن. بۆ ئەو مرۆڤانەمان کە خاوەنی باوەڕ و پاکین هەتا هەتایی لە خاکی کوردستاندا ئارام بن، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئێوە پشتیوانییەکی بەهێزی ماددی و مەعنەوی تێکۆشانی ژیان و وڵاتی ئازاد دەکەن. ئێمە هیوادارین ئێوە ئەو ئەرکە ئایینی و نەتەوەییەی خۆتان لە چوارچێوەی دڵسۆزری بۆ یادی زانایان و باوەڕەکەی خۆتان زۆر زیاتر جێبەجێ بکەن. ئێمە دەزانین، کە ئەو داوا و چاوەڕوانییە لە هەمان کات دا خواستی خوالێخۆشبووشە. بەم بۆنەیەوە ئێمە جارێکیتر یادی خوالێخۆشبووی ئازیز شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی دەکەینەوە و هیوادارین، کە جیگای بەهەشت بێت. سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی و شوێنکەوتوانی ڕێگای قادری دەکەین.[1]